نوێترین

recent

02/04/2016

بینای كۆبونه‌وه‌كانی سوپای توركیا ته‌قێنرایه‌وه‌


له‌شاری نه‌سیبه‌ین له‌باكوری كوردستان  له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌سه‌ - یه‌په‌سه‌ی ژنه‌وه‌ بینای سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كانی سوپای توركیا ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ . 

ئه‌حمه‌د سرین ئه‌كیش چالاكوانی سیاسی له‌باكوری كوردستان  رایگه‌یاند : شه‌ڕ به‌قورسی له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ( یه‌په‌سه‌ – یه‌په‌سه‌ی ژن ) و سوپای توركیا له‌شاری نه‌سیبه‌ین به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕڤانان بینایه‌كی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان ته‌قاندوه‌ته‌وه‌. 

وتیشی: به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پێنج كوژراو هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌ك پۆلیسش كه‌له‌نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌بوون برینداربوون . 

رونیشكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا شاری نه‌سیبه‌ین زۆرترین روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌سه‌ – یه‌په‌سه‌ی ژنی تێدا روویداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازو ئه‌فسه‌ری هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی توركیا كوژراون . 

 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085