نوێترین

recent

13/12/2015

دابەشكردنی پارەی قەرەبووی هاوڵاتیان دەستپێدەكات


بەڕێوەبەری گشتی خۆراكی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پارەی قەرەبووی شیری منداڵ لە كۆتایی دابەشكردنی نزیكبۆتەوە، دوای ئەوەش ڕاستەخۆ دەست بە دابەشكردنی پارەی قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی هاوڵاتیان دەكرێت.

 شەوكەت محەمەد ؛بەڕێوەبەری گشتی خۆڕاكی پارێزگای سلێمانی؛ بە تۆری میدیا خەڵكی راگەیاندووە، ماوەیەكە لە ڕێگەی بڕیكارەكانەوە دەستمان بە دابەشكردنی پارەی قەرەبووی شیری فەوتاوی منداڵان كردوە و لە كۆتایی دابەشكردنەكەش نزیك بووینەتەوە، زۆرێك لە بڕیكارەكانیش تەواوی پارەی قەرەبووەكەیان وەرگرتووە.

وتیشی: "ڕاستەخۆ لەدوای تەواوكردنی دابەشكردنی پارەی قەرەبووی شیری فەوتاوی منداڵان دەست بەدابەشكردنی پارەی قەرەبووی بەشە خۆراكی فەوتاوی هاوڵاتیان دەكەین، كە بۆ هەر هاوڵاتیەك بڕی 18 هەزار دینار مانگانە دیاری كراوە، چونكە حكومەت بۆ ماوەی چوار مانگ قەرزاری هاوڵاتیانە".

ڕاشیگەیاند، چەكی پارەی قەرەبووی خۆراك لای خۆمانە و پارەكەش ئامادەیە، بەتەواوبوونی قەرەبووی شیری منداڵان چەند ڕێكارێكی یاسایی دەگرینەبەر و دەست بەدابەشكردنی دەكەین.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085