
عیراق هۆشداری سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا ده‌دات.
حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: هێشتا سه‌رجه‌م رێگا دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ عیراق دانه‌خراون، ره‌تیشیكرده‌وه هیچ رێكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت كه رێگه‌بداته توركیا هێز بهێنێته‌ناو خاكی عیراقه‌وه.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند: عیراق ده‌توانێت په‌نا بباته‌به‌ر پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌دا، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێشتا هه‌لی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی له ئارادا ماوه.
رونیشیكرده‌وه : په‌نا نه‌بردنی عیراق بۆ سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر توركیادا، له لاوازی عیراقه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو له به‌هێزیی تێڕوانینه ئاینده‌ییه‌كانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.