
له سه‌ر رێگای گشتی كه‌ركوك و قه‌زای دوبز خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكه‌وه خۆی به هێزه كانی پۆلیسی نه‌وتی باكوردا ته‌قانده‌وه و به هۆیه‌وه دوو كه‌س شه‌هید بوون و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئەوەی راگه‌یاند: سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له سه‌ر رێگای گشتی كه‌ركوك قه‌زای دوبزو نزیك گوندی باجوان خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكیی بۆمبرێژكراوه‌وه خۆی به هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌وتی باكوردا ته‌قانده‌وه.
وتیشی: “به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی رائید به ناوی (ئ م) و هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نیش به ناوی (م م) شه‌هید بوون و سێ پۆلیس و هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، كه سه‌رجه‌میان له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ده‌وام ده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه گومانیان له‌و ئۆتۆمببێله هه‌بووه دوای وه‌ستاندنی ئۆتۆمێله‌كه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه راسته‌وخۆ خۆكوژه‌كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌وه خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه‌و ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زینه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به پێی زانیارییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه خۆكوژه‌كه پێی بووه له جۆری ئۆپڵ ئۆمیگای ره‌نگ ره‌ش بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
from Wllat Net http://ift.tt/1JnLPv2
via IFTTT