نوێترین

recent

26/08/2015

شۆفێرێک: کوردستان جێدێڵم بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ گوێم له‌ناوی سه‌رۆک نه‌بێت

33_5602

 پرسی سهرۆکایهتی ههرێم لهلوتکهی دهسهڵاتهوهبۆ ئاساییترین هاوڵاتیانی ههرێمی سهرقاڵکردوه، بهشێوهیهک بهشێک لههاوڵاتیان دهڵین بابهتهکه“وهک نهخۆشی دهرونی لێ هاتوه“.

   ئا: ئیمان زهندی

گۆران، پۆلیسێکی هاتوچۆیهو سهرهڕای بهرزی پلهی گهرما، بهڵام بهردهوامهلهکارهکهیو رۆژانهجوڵهی ئوتومبێلی سهرشهقامهکان رێکدهخت، لهبارهی پرسی سهرۆکایهتی ههرێمهوهدهڵێت “ئهو بابهتهکاری لهههمو خهڵک کردوهو وهک نهخۆشی دهرونی لێهاتوه“.

ئهو پۆلیسهتێبینی ئهوهی کردوهکهئهو قهیرانهجادهکانی بهڕێژهیهک چۆڵکردوهو “خهڵک تاقهتی کاریان نهماوه” ئهوهش کاری ئهوانی ئاسان کردوه، وهک خۆی دهڵێت. ههروهها پێی وایههێنانهپێشهوهی ئهو قهیرانه، بۆ لهبیربردنهوهی قهیرانهکانی دیکهی وهک موچهو کارهباو ئهوانی دیکهیه.

هیوا قادری تهمهن 50 ساڵ، لهسهر شهقامی مهولهوی شاری سلێمانی دوکانێکی چاپی ههیهو لهپاڵ ئهو ئامێرهدا ژیانی رۆژانهی بهڕێدهکات، لهو بارهیهوهدهڵێت “دهبێت ههر ماوهیهک یهکێک سهرۆک بێتو دواتر جێی بهێڵێت، بهڵام ئهم سهرۆکهی خۆمان جگهلهوهی ههشت ساڵی خۆی تهواوکرد، دو ساڵیشیان بۆ درێژکردهوه، واتههێشتا دو ساڵ قهرزاره“.

لهبارهی کاریگهرییهکانی ئهو قهیرانهلهسهر بازاڕ، دهڵێت “بههۆی ئهو پرسهوهماوهیهکهبازاڕ وهستاوه، چونکهکهس نایهتهدرهوهو بازاڕ چۆڵ بوه، خهڵک چاوهڕوانی وهڵامی کۆتاییه“.

فهریدهئهحمهد کهماوهی 15 ساڵهمامۆستایه، بهدڵێکی ساردهوهباسی پرسی سهرۆکایهتی ههرێم دهکات، “ماوهیهکی زۆرهئهم پرسهخهڵکی سهرقاڵکردوهبهخۆیهوه، کهسانی دیکهههن کهخزمهتی زیاتریان بهکوردستان کردوهو ئهوانیش شایهنی ئهوهن ببن بهسهرۆکی ههرێم”.

ماوهی زیاتر لهدو مانگهلهنێوان لایهنهسیاسییهکانی ههرێمدا دانیشتنو کۆبونهوهی چڕوپڕ ههیه، بهڵام تائێستا پرسی سهرۆکایهتی نهگهیشتوهتهچارهسهرێکی کۆتاییو خهڵک ئهو وهڵامهی دهستنهکهوتوه، ئایا لهدوای 20ی ئاب کێ سهرۆکی ههرێمه؟

جهبار محهمهدی تهمهن 73 ساڵ کهشۆفێری تاکسییهبهنیگهرانیهوهدهڵیت “تهكسییهكهم وهك عهرهبانهیدهستگێڕی لێهاتوه، دهبێت بگهڕێم بۆ كهسێك تا بیگهیهنمهجێگهیخۆی“. دهشڵێت “ئهم پرسیسهرۆكایهتییهوهك یاریمنداڵانیلێهاتوه، وهك چۆن كارهباكهمان توشیگهشكهیكردوین كهدێتهوه، زۆر دڵمان پێیخۆشه“.

هیوا گهنجێکی تهمهن 29 ساڵه, جیاواز لههاوڵاتیانی دیکه، پرسی سهرۆکی ههرێم ئهوی بهخۆیهوهسهرقاڵ نهکردوه، ئهو دهڵێت “سهرقاڵبم بهمۆبایلهكانمهوهباشترهلهگوێدانهپرسێك كهسودیجهماوهریتێدا نیه. لهڕاستیدا دهبێت سهرۆک ههڵنهبژێرێتهوه، چونكهماوهیهكیزۆریبۆ درێژكرایهوهلهپێشوتر”.

بهرههم جهلال كهبهشیمیكانیكیلهپهیمانگا تهواو كردوهتهمهنی24 ساڵهو بهدهمسهرقاڵی بهمۆبایلهكهیهوهلهدوكانهكهیدا دهڵێت “بۆیهئهم پرسهئهوهندهدرێژهیكێشا, چونكهویستویانهگهنج نهیهنهسهر شهقامهكان ڕێگر نهبن لهكارهكانیان، بههۆیئهم مهبهستهوهوایان لهسهدان گهنج كردوهكهبهرهو ههندهران بڕۆن”.

ئامانجیتهمهن 25 ساڵ گهرمایخۆری مانگی ئاب ئارهقی بهدهموچاویهوههێنابویهخوارهو بهبێزارییهوهلهو بارهیهوهبۆچونی خۆی لهوبارهیهوهدهربڕیو وتی “ههمو خهڵك بێزار بون، دهچنهوهبۆ ماڵهوهههواڵهكان باس باسیپرسیسهرۆكایهتیه، دێیتهدهرهوهبهههمان شێوهههموشیبهزیانی خهڵكیكوردستانه“.

ئهو، کهپیشهی شۆفێری پاسهوتیشی “بهشێوهیهك لهكوردستان بێزارم ههمو كارێكم تهواو كردوهبۆ ڕۆشتنم بۆ دهرهوهیكوردستان, چونكهجارێكیتر گوێمان لهناویسهرۆك نابێتهوه“.



from Wllat Net http://ift.tt/1Ej4mtg
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085