نوێترین

recent

26/08/2015

گیراوی سیاسی کورد بەهرۆز ئیلخانی لە سێدارە درا

2682015725710_ilxani

گیراوی سیاسی کورد (بەهرۆز ئیلخانی) دوێنی سێ شەممە گواستبویانەوە ژوری تاکەکەسی زیندانی ورمێ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەدا بەبەهانی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دران.

سەرچاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند کە تەرمی بەهرۆز و پێنج کەسەکەی دیکە دراونەتەوە بە کەسوکارەکانیان و کەسێک لە بنەماڵەی ئیلخانی هەواڵەکەی پشتڕاست کردوەتەوە و وتویەتی: ڕژێم پێی ڕاگەیاندون کە بچن تەرمی بەهرۆز وەربگرنەوە.

دوێنێ بنەماڵەی ئیلخانی لەبەر زیندانی ورمێ کۆببونەوە و داوایان کردبوو کوڕەکەیان لە سێدارە نەدرێت، بەڵام ڕژێم نەک وەڵامی نەدابوونەوە بەڵکو هێرشیان کردبوە سەریان.

هەردوێنی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە ڕەسمی داوای لە ئێران کردبوو بەهرۆز لە سێدارە نەدات.

ڕۆژی سێ شەممە بەهرۆز بەڕێی تەلەفۆن بە بنەماڵەکەی گوتبوو با بێن بۆ دواین جار چاویان پێی بکەوێت. بەهرۆز ئیلخانی لەساڵی 1985 لەشاری سەلماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک ببوو، ڕۆژی 27.01.2010 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەڵماس لەگەڵ 15 کەسی دیکەدا بە بەهانەی هاوکاری کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەستگیرکرابوون، لەماوەی مانەوەیدا لە زیندان ڕوبەڕووی ئەشکەنجەی زۆری ڕژێم ببوەوە.



from Wllat Net http://ift.tt/1KjoNY8
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085