
ئه‌ندامێکی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامێکی توندی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت:” له‌سه‌ر ئه‌م پرسه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانمان داوه به دادگا”.
له بڵاوکراوه‌یه‌کدا که له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاوی کردووته‌وه (سۆران عومه‌ر) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه:” به‌ناوی دوو کارگه‌ی قیره‌وه مانگانه بڕی زیاتر له 10 ملیۆن دۆلار نه‌وتی ڕه‌شیان ده‌درێت و له بازاڕدا ده‌یفرۆشنه‌وه به دوو هێنده”.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که:” پاش ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌ی یاسای سه‌لماندمان کارگه‌یه‌ک به‌ناوی (زیپۆ) بوونی نییه و مانگانه 37 هه‌زار تۆن نه‌وتی ڕه‌شی پێده‌درێتکه به بڕی شه‌ش ملیۆن دۆلار ده‌یفرۆشێته‌وه، ئێستا ئه‌و مه‌سه‌له ئاراسته‌ی دادگا کراوه با به‌ڕێزیان له‌وێ بیسه‌لمێنن که ئه‌م کارگه بوونی هه‌یه”.
له درێژه‌ی خستنه‌ڕووی گه‌نده‌ڵییه‌کاندا سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه که له ئێستادا کارگه‌یه‌کی تر به‌ناوی (لاناز) ساڵی ڕابردوو مانگانه 11 هه‌زار تۆن نه‌وتی ڕه‌شی پێدراوه، به‌ڵام له ئێستادا مانگانه 24 هه‌زار تۆن نه‌وتی ڕه‌شی پێده‌ده‌ن به نرخی 130 دۆلار بۆ هه‌ر تۆنێک، به‌ڵام له بازاڕدا نرخه‌که‌ی دووهێنده‌یه و ئه‌م نه‌وته ڕه‌شه ده‌به‌ن بۆ ئێران”.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانە ده‌پرسێت:” ئه‌م هه‌موو نه‌وته ڕه‌شه به‌و پاره که‌مه بۆ قیر ئایا کوا ئه‌و قیره؟ له‌کاتێکدا ماوه‌ی ساڵێک و شه‌ش مانگه حکومه‌ت نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانیشی ڕاگرتووه”.
from Wllat Net http://ift.tt/1i0Qc6g
via IFTTT