
هه‌رچه‌نده پێشتر پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى له‌ڕێگه‌ى وه‌فدێکه‌وه که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرد لایه‌نه‌کانى کردبوو، به‌ڵام جیاواز له‌وه ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌ردانى لایه‌نه‌کان ده‌کات .
به‌پێى زانیاریه‌کانى ڕۆژنیوز، مه‌سرور بارزانى وه‌فدێکى جیاوازى له وه‌فده‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى پێکهێناوه و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شانده‌که‌ی پارتی ده‌ست به سه‌ردانه‌کانی ده‌کاته‌وه بۆ لای حیزبه‌کان.
هه‌ربه‌پێى زانیاریه‌کان، سه‌ردانى ئه‌مڕۆى وه‌فده‌که‌ى پارتى بۆلاى یه‌کگرتوو، شیوعی و سۆسیالیست، ده‌بێت .
له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش‌دا ئه‌و شانده‌ی مه‌سرور بارزانى سه‌ردانی لایه‌نه‌کانی تورکمان و مه‌سیحییه‌کانی کردبوو.
له‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێکردنى دانوستانه‌کانى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان وه‌فده‌که‌ى پارتى بریتیبوون له نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى و فازل میرانى، به‌ڵام له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه مه‌سرور بارزانى له‌و لیژنه‌یه کشایه‌وه و نه‌چووه کۆبوونه‌وه‌کان.
from Wllat Net http://ift.tt/1Ij83KL
via IFTTT