نوێترین

recent

24/08/2015

پەرلەمانتارێك: دووبارە واژۆ كۆدەكەینەوە بۆ دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان

24820154parlaman-kurdstan2

مەحمود حاجی عومەر، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان، دەڵێت: پارتی سورە لەسەر داخوازیەكانی خۆی و نایەتە خوارەوە، بۆیە هیچ هیوایەك بۆ ڕێككەوتن نییەو ئەگەر دووبارە لایەنەكان نەگەیشتنە ئەنجام، دوبارە دەست بەكۆكردنەوەی واژۆدەكەین بۆ دانیشتنی نائاسایی.
مەحمود حاجی عومەر، ڕایگەیاند: دوو ڕێگە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی تری نائاسایی پەرلەمان هەیە، یەكەمیان كۆكردنەوەی واژۆیە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە، دووەمیش دەبێت سەرۆكایەتی پەرلەمان خۆی بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ كۆبونەوە بكات.
وتیشی: بەداخەوە هیچ ڕێككەوتن و لەیەكتر نزیكبوونەوەیەك نییە كە جێگەی دڵخۆشی بێت، تائێستا پارتی سورە لەسەر داخوازیەكانی خۆیی و نایەتە خوارەوە، بۆیە هیچ هیوایەك بۆ ڕێككەوتن نییەو پارتی تەنها كات دەكوژێت.
ئەو پەرلەمانتارە، باسی لەوەشكرد: ئەگەر ڕۆژی چوارشەممە دوا كۆبونەوە بێت، یەكشەممەی داهاتوو داوای كۆبونەوە دەكەین، لەحاڵەتێكیشدا ئەگەر هەر نەگەنە ئەنجام، ئەوا دوبارە دەست بەكۆكردنەوەی واژۆدەكەین، لەبەرئەوەی ئێمە نوێنەرایەتی خەڵك دەكەین و پەرلەمانیش مەرجەعی گەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و نابێت چیتر دوابكەوێت.
مەحمود حاجی عومەر، ڕوونیشیكردەوە: بەهیچ جۆرێك قبوڵی ناكەن، تائێستاش سەبریان گرتووە، بۆ ئەوەیە نەگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر.

 



from Wllat Net http://ift.tt/1JrmTzE
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085