
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی ئامار و پێشبینییه‌كانیان، له ساڵی رابردودا ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق گه‌یشتوه‌ته (36) ملیۆن كه‌س، كه پێنج ملیۆن كه‌سیان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانن.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند: به‌پێی ئامار و پێشبینییه‌كانی وه‌زاره‌ت، دانیشتوانی عێراق له ساڵی (2014)دا گه‌یشتوه‌ته (36) ملیۆن كه‌س، به‌جۆرێك له شاری به‌غدا حه‌وت ملیۆن (600) هه‌زار كه‌س دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، كه رێژه‌ی (21%)ی كۆی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێت و دوای ئه‌ویش پارێزگای موسڵ دێت، له ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی سێ ملیۆن و (500) هه‌زار كه‌سه، هاوكات ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای به‌سره‌ش دو ملیۆن و (600) هه‌زار كه‌سه و لە پلەی سێیەمدا دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆی دانیشتوانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك ێنج ملیۆن كه‌سه، كه رێژه‌ی (13.8%)ی كۆی دانیشتوانی عێراق پێك ده‌هێنێت.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان، له عێراقدا (18) ملیۆن و (319) كه‌س له ره‌گه‌زی نێرن و ژماره‌ی ره‌گه‌زی مێش (17) ملیۆن و (685) هه‌زار كه‌سن.
from Wllat Net http://ift.tt/1KHT1jm
via IFTTT