نوێترین

recent

24/08/2015

ئارێز عەبدالله : با بەرزانی بكەینە سەرۆكی حكومەت و لەم قەیرانە نەجاتمان بێت

barzanisarokayati

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پۆستی سەرۆكی هەرێم بە پێویست نازانێت و پێشنیار دەكات بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی بەهۆی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمەوە، كوردستانی گرتۆتەوە مەسعود بارزانی پۆستی سەرۆكی حكومەتی پێبسپێردرێت.
 
ئارێز عەبدوڵا لە نوسینێكدا لە ژێر ناونیشانی ” بەراست سەرۆكایەتی ھەرێم پێویستە” باسی لەوەكردووە: من لە بنچینەدا دەزگای سەرۆكایەتی هەرێم بە پێویست نازانم و بە تایبەت دوای ئەوەی كە وانیشاندرا ئەو دەزگایە تەنیاو تەنیا بۆ تاقە كەسێك داتاشراوە .نوسیویشیەتی: بەدڵنیاییەوە دوو دەزگای جێبەجێكردن بە دەسەڵاتی زۆر و جیاوازەوە واتە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت ئەگەر لەبەر ئەوە نەبێ هەردوو دەزگاكە لە لایەن یەك پارت و یەك بنەماڵە بەڕێوە دەبرێن ئەوا كێشەكانی نێوان ئەو دوو دەزگایە خۆیان دەبنە قەیرانی هەمیشەیی حوكمڕانی، بۆیە باشتر وایە لە جیاتی ئەو هەموو بێنەو بەردەیە لەسەر چۆنیەتی دانانەوەی سەرۆكی هەرێم یان شێوازی هەڵبژاردنی بیر لەوە بكرێتەوە كە ئەو دەزگایە بەو هەموو خەرجیە زۆرو بیرۆكراسیە و سەڵتەنەتە لە بنەرەتەوە لە كۆڵ خەڵكی كوردستان بكرێتەوە و كاك مسعودیش لە جیاتی سەرۆكی هەرێم سەرۆكی حكومەت بێت .

وە ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی نوسیویەتی: بەو شێوەیە هەم لە قەیرانەكە رزگار دەبین و هەم یاساش رێگا دەدا كاك مسعود لە جیاتی ئەوەی بەناوی سەرۆكی هەرێم بەناوی سەرۆكی حكومەت كاروبارەكان بەرێوەببا.



from Wllat Net http://ift.tt/1PLtWsd
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085