
دەوڵەتی یاسا سەرقاڵی وروژاندنی کەیسی شەنگالەو بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر واژۆی کۆکردۆتەوەو ھەفتەی داھاتوو ڕادەستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی بدرێت بەدادگا.
حەیدەر ستار مەولا ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، دەیانەوێت مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بەدادگا بەھۆی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا ژمارەیەکی زۆر واژۆیان کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بارزانی پێ ڕاپێچی دادگا بکەن لەسەر شەنگال.
ئەو ڕاگەیەنراوەی حەیدەر ستار مەولا کە ئاژانسی عەین عیراق نیوز بڵاویکردۆتەوە باس لەوەشدەکات، ھەفتەی داھاتوو ئەو واژۆیانەیان لەگەڵ نامەیەکی فەرمیدا ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی و ژمارەیەک لەئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگە کە بەرپرسن لەبەدەستەوەدانی شەنگال بچنە بەردەم دادگا.
ئاشکراشیکردووە، لەگەڵ ئەو واژۆیانەیان، ژمارەیەک بەڵگەشیان دەستکەوتووە، کە “دەیسەلمێنێ مەسعود بارزانی لەکەوتنی شەنگالدا تێوەگلاوە”.
from Wllat Net http://ift.tt/1KEZdJ5
via IFTTT