
بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست ئاژانسی وڵات کەوتووە ؛ کادیرێکی یەکێتی نیشتیمانی بەناوی(عیسا بهشیر بارزانی) ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن هێزێکی دەمامک داری پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەڕفێنرێت و دواتر بە چاو بەستراوی دەبرێتەوە قەزای مێرگەسور بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.
هەربەپێی ئەوزانیارییانەی لە سوپای بارزان دەست لڤین کەوتووە و بڵاوی كردۆتەوە ، پاش ئەوەی عیسا دەڕفێنرێت هێزێکی دیکە هەڵدەکوتنە سەرماڵی ناوبراو تەواوی پێداویستییەکانی ناوبراو بە کۆمپیتەر و ئامێرەکانی پەیوەندییەوە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
هەربەپێی زانیارییەکان ، پێشتر عیسا پێشتر پێشمهرگه بووه له سوپای بارزان بەڵام بەهۆی بیروبۆچونی سیاسییەوە سزادراوە و لەو سوپایە دەرکراوە بۆماوەیەک لەلایەن هەمان سوپاوە زیندانی کراوە.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن ، هۆکاری ڕفاندنی عیسا بارزانی لەلایەن پاراستنی پارتییەوە بۆ ئەوەیە کەناوبراو وێنەی مام جەلال و ئۆجەلانی پێبینراوە و ئاگادارکراوەتەوە کە دەبێت ئەو وێنانە بدڕێنێت و پێی نەبینرێتەوە بەڵام ئەو قبوڵی نەکردوە و لەماڵەکەیدا هەڵیواسیوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1MUPd3b
via IFTTT