
عەواتف نیعمە، پەرلەمانتاری ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، دەڵێت: لێدوانەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە شەنگال، یەكێكی تر بوو لەجوڵە منداڵانەكانی و پێویستە ڕاپێچی دادگایەكی تایبەتمەند بكرێت.
عەواتف نیعمە، ئاماژەی بەوەداوە: پێویستە بەهۆی قسەكانیەوە سەبارەت بە ناوەند، مەسعود بارزانی ڕاپێچی دادگایەكی تایبەت بكرێت.
وتیشی: لێدوانەكانی ئەم دواییەی سەبارەت بە قەزای شەنگال جێی سەرسوڕمان نییە، ئەو لێدوانەی لەمیانەی ئەو جوڵە منداڵانەیەتی كە دەیكات و هیچ مانایەكی نییە.
پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا، تەئكیدیش دەكاتەوە، كە لێدوانەكانی بارزانی پێشێلكردنی ڕێككەوتنە سیاسیەكانە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر (كیفاح مەحمود) ڕاوێژكاری نوسینگەی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێم وتبووی، قەزای شەنگال بەشێكە لەهەرێمی كوردستان و لەڕووی سەربازی و دارایی و ئەمنیەوە هەرێم بەڕێوەی دەبات و سەرۆكی هەرێم بەڵێنی داوە هەموو هەوڵێكی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بیكات بە پارێزگایەكی هەرێم، پێشتریش مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەدابوو كە شەنگال ڕادەستی هیچ لایەنێك ناكەن و بە تەنسیق لەگەڵ بەغدا دەیبەستنەوە بەهەرێمەوەو دەیكەن بەپارێزگا.
from Wllat Net http://ift.tt/1DxdyKe
via IFTTT