
دهڵێت “كاکە حەمە دو دڵ بو. ئازاد بەیانەکەی دایە دەستی منیش بیخوێنمەوە، خوێندمەوە. روی تێ کردم وتی، شەرەفمەند ئەبین پیاوێکی وەکو جەنابیشت ئیمزای بکا. وتی، تا ئێستا چەند هەزار رۆشنبیرێک ئیمزایان کردوە”.
جهمال عهبدول، جهختدهكاتهوه ” ئەوهی راستی بێ، ئەو نوسخەیەی خوێندمەوە هیچ وشەیەکی خراپی تیا نە بو. بەڵام چونکە من مارانگاز بوم، چەن جارێکی کە بەو شێوەیە فێڵم لێکراوە، لێم پرسی: هەر ئەم دەقە ئەبێ؟ بۆ خزمەتی ئەم یان ئەو حیزب دەستکاری نا کرێ؟ دڵنیای کردم کە رێک ئەم دەقە بڵاو دەکرێتەوەو وشەیەکی لێ زیاد ناکرێت، دڵم بەوەش ئاوی نە خواردەوە، وتم باشە نوسخەیەکم لەم نوسینە بەرێ. وتی، بە تەنیا ئەو نوسخەیەم پێیە، بەس تەلەفۆنەکەتم بەرێ، دوایی نوسخەیەک دەگەیەنمە دەستت، بەڵام نەتەلەفۆنی کردو نە نوسخەی گەیاندە دەستم”.
ئەو نامهیهی جەمال عهبدولو محهمهدی مهلا كهریم واژۆیان كردوه، باسی بارزانی تێدا نهبووهو تەواوی ئەو پەرەگرافەی لێ زیاد کراوە کە داوای درێژکردنەوەی تەمەنی کورسیەکەی مهسعود بارزانی تیا کراوە”.
جهمال عهبدول دهڵێت “باشە ئەم بێ ویژدانانە لە پێناوی چیا ئاوا بێ باکانە ناوی ئێمە مانان دەزڕێنن بێ ئەوەی ویژدانیان ئازاریان با”.
لهچهند رۆژی رابردودا لهمیدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه، ناوی 2250 نوسهرو رۆشنبیرو رۆژنامهنوسو كهسایهتی بڵاوكرایهوه كه گوایه داوای مانهوهی بارزانی دهكهن لهپۆستهكهی.
تهواوی نوسینهكهی مهحمود رهزا بخوێنهرهوه:
نهێنییەکی لیستە 2250 کەسییەکە
ئەمشەو، 2015/8/5، سەعات 20 بە کاتی کوردستان لەگەڵ هاوڕێی بەڕێزم مامۆستا رەفیق ساڵح، سەرێکمان لە مامۆستا جەمال عەبدول دا.
قەیرانە قوڵەکانی هەرێم کارێکیان کردوە، دانیشتنی وا، تەنیا بە خێر بێن و خواحافیزتان بێی لێ دەرچێ، ئەوی تری باسی سیاسەتە. لە ماوەی دو سەعات و نیوا، مێژوی زیاتر لە بیست ساڵ حوکمڕانیی گێڕ و گەواڕی کوردمان ئەمدیو دیو کرد.
ئێمە نە مان ویست میزاجی بەڕێزی تێک بدەین، بۆیە خۆمان پاراست لەوەی لە نهێنیی بونی ناوی بەڕێزی لە لیستی داواکارانی درێژکردنەوەی تەمەنی کورسیەکەی بارزانی دا، لێ بکەین. بەڵام زنجیرەی باس بردینی بۆ تەنگەبەری یەک، کە بە تەنیا بە کردنی ئەو پرسیارە ئە توانرا بپەڕینەوە بۆ ئەو دیو تەنگەبەری یەکە.
کە لێمان پرسی چیرۆکی بونی ناوت لەو لیستەدا تا چەن راستە؟ وەکو ئەوەی شاخێک لە سەر شانی بوبێ و دامان گرتبێ، هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و وتی: “باوەڕ ئەکەن لە دوێنێ وە کە ئەم چیرۆکەم بیستوە ئەڵێی بە سەر ئەم دنیایە وە نیم”. ئینجا ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕاینەوە:
تێبینی: لێرەوە چیرۆکەکە لە زمانی کەسی یەکەمەوە، یانی بە زمانی مامۆستا جەمال ئەگێڕمەوە:
“سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزان بو، سەرێکم دا لە ماڵی کاکە حەمەی مەلا کەریم. کە گەیشتم، کاک ئازاد عەبدولواحید و حەمەکەریم هەورامی ناوێک لە وێ بون. لەگەڵ کاکە حەما باسی ئیمزا کردن و نە کردنی بەیاننامەیە کیان ئە کرد. خەریکی خوێندنەوەی بون بۆ کاکە حەمە.
کاکە حەمە دو دڵ بو. کاک ئازاد بەیانەکەی دایە دەستی من یش بیخوێنمەوە. خوێندمەوە. روی تێ کردم ومن وتی، شەرەف مەند ئەبین پیاوێکی وەکو جەناب یشت ئیمزای بکا. وتی، تا ئێستا چەن هەزار رۆشنبیرێک ئیمزایان کردوە.
ئەوی راستی بێ، ئەو نوسخەیەی خوێندمەوە هیچ وشەیەکی خراپی تیا نە بو. بەڵام چونکە من مارانگاز بوم، چەن جارێکی کە بەو شێوەیە فێڵم لێ کراوە، لێم پرسی: هەر ئەم دەقە ئە بێ؟ بۆ خزمەتی ئەم یان ئەو حیزب دەسکاری نا کرێ؟ دڵنیای کردم کە رێک ئەم دەقە بڵاو ئە کرێتەوە و وشەیەکی لێ زیاد ناکرێ.
دڵم بەوەش ئاوی نە خواردەوە، وتم باشە نوسخەیەکم لەم نوسینە بەرێ.
وتی، بە تەنیا ئەو نوسخەیەم پێیە. بەس تەلەفۆنەکەتم بەرێ، دوایی نوسخەیەک ئە گەیەنمە دەستت. بەڵام نە تەلەفۆنی کرد و نە نوسخەی گەیانە دەسم. من یش لە بیرم چوبۆوە تا دوێنێ پێیان وتم شتێکی وا بڵاو بۆ تەوە.
هەر دوێنێ شیرین خانی ژنی کاکە حەمە بۆ دڵنەوایی تەلەفۆنی بۆ کردم و لەوم بیست کە کاکە حەمە یش وەکو من نیگەرانە”
چیرۆکەکە تەواو.
سەعات 22.30 تەواو لە دەرگای ژوری میوان درا. مامۆستا جەمال چو بە دەم تەقەی دەرگاکەوە. زۆری پێ چو. من لە ناخی خۆما توشی جۆرێک لە دڵەڕاوکە بوم، چ قەوما بێ؟ شتێکی ناخۆش روی نە دابێ؟ و زۆر پرسیاری تر.
دوای زیاتر لە 10 دەقیقە مامۆستا گەڕایەوە. دوای عوزر خوایی ئەم چیرۆکەی گێڕایەوە:
“ئەوە شیرین خانی ژنی کاکە حەمە بو تەلەفۆنی کرد. شیرین خان ئەو رۆژە لەگەڵمان دانیشتبو و ئەویش ئەزانێ فێڵ لە من و کاکە حەمەش کراوە. کوڕەکەیان توڕە بوە، وتویەتی چۆن باوکم شتی وا ئیمزا ئە کا؟
دایکی چیرۆکەکەی بۆ گێڕاوەتەوە، کوڕە هەر خاو نە بۆتەوە، باوەڕی پێ نە کردون. دایکی یشی تەلەفۆنی بۆ من کردوە تا قسە لەگەڵ کوڕەکەی بکەم، خاو ببێتەوە. لەو ساوە لەگەڵ ئەو قسەم ئە کرد. چیرۆکەکەی بۆ ئێوەم گێڕایەوە، بۆ ئەو یشم گێڕایەوە و شکور بۆ خوا بڕوای کرد و زانی باوکیشی فێڵی لێ کراوە”.
من پێشتر لێم پرسی: بۆچی رونکردنەوە نا نوسی؟
وتی: ئەی نوسم، چۆن نای نوسم. بەس جارێ ئەوەنە پەستم دەستم قەڵەم ناگرێ.
لێم پرسی: “من ئەتوانم ئەم چیرۆکە لە زمانتەوە بگێڕمەوە و بڵاوی بکەمەوە؟
وتی: مەمنون یش ئە بم.
وتم، لە پێناو نە شێواندنی وێنەی جوانی بەڕێزت و کاکە حەمەی مەلا کەریما شەرتبێ بیکەم.
کە هەستاین بۆ خواحافیزی، مامۆستا وتی: باشە ئەم بێ ویژدانانە لە پێناوی چیا ئاوا بێ باکانە ناوی ئێمە مانان ئەزڕێنن بێ ئەوەی ویژدانیان ئازاریان با؟
تێبینی:
ئەوەی جەنابی مامۆستا جەمال گێڕایەوە، تێکستی بەیانەکە تەواوی ئەو پەرەگرافەی لێ زیاد کراوە کە داوای درێژکردنەوەی تەمەنی کورسیەکەی م. بارزانی تیا کراوە.
ئاخۆ چەن کەسی کەی وەکو ئەم دو زاتە موبارەکە، فێڵیان لێ کرا بێ و ناویان خرابێتە ناو لیستەکەوە؟
ئێستا کاک ئازاد عەبدولواحید لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی ئەخلاقیی مەزنایە و لە سەرێتی وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە:
“پاراستن کڵاوی لە سەر ئەو یش ناوە، یا خۆی بە حوسن و رەزای خۆی بەشداری سیناریۆکە بوە؟”
from Wllat Net http://ift.tt/1UrZqGA
via IFTTT