نوێترین

recent

31/08/2015

بەدیلی یەكێتی !

selman

سلێمان عبدالله یونس…

لەئێستادا كەیەكێتی بەتەواوەتی بەسەر دوو عەمودی حزبی جیاوازدا دابەش بووە ، جارێكی تریش پرسی جیابوونەوە لەیەكێتی و پرسی ئەلتەرناتیڤی یەكێتی، بوەتەوە بە پرسی ڕۆژەڤ.
بەڵام ئایا ئەزمونەكانی سۆسیالست و ئاڵای شۆڕش لەڕابردودا و ئەزمونی جیابونەوەی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەئێستایا و دواجاریش تێكەڵبونەوە و ھەوڵی گەڕانەوەی ھەموو ئەمانە بەیەكێتی دەریناخات كەبەدیلی یەكێتی ھەر یەكێتی خۆیەتی؟!
پرسیارە جەوھەریەكە لێرەدا ئەوەیە؛ ئایا بەراستی ھیچ كام لەدوو عەمودەكانی ناو یەكێتی توانای دەستەبەركردنی ئەلتەرناتیڤمان بۆ ئەو ھێزە پێیە؟ یان ئامانج لەجیابونەوە و بەیەكەوە ھەڵنەكردنی ئێستامان؛ دواجار بۆ بەیەكەوە ھەڵكردن و تێكەڵبونەوەیە لەئایندەدا؟ھەر وەكوئەوەی لەمێژودا، سۆسیالست و ئاڵای شۆڕش كردیان و لەئێستاشدا بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بووە بەخولیا و ستراتیژ!
لەم نێوەندەدا بەرپرسیارێتی مێژویی لەئەستۆی ھێرۆخان و جێگرانی سكرتێری گشییە، بەپلەی یەكبەدوای یەكدا، چونكە گرنگە بزانن، ئەوەی لەواقعی گەمەی نێوانماندا، لەدەستی یەكێتی دەكەوێتە خوارەوە، گەورەترە لەوەی ئێستا لەپێناو بەدەستھێنانیا، یەكێتیمان بەسەر دوو عەمودی لەیەكتری جیاوازی شكڵیدا، دابەش كردوە.
قاعیدەی یەكێتی لەوە تێناگات،كاتێك ھەموان لەیەقینان؛ كەبەدیلی یەكێتی ھەر یەكێتی خۆیەتی، ئەدی بۆچی سازان ناكەین و ڕێ لەدابەشكردن و لێكترازانێكی حەتمی تر ناگرین؟! ئاخر خۆ ئەوەی لەپێناویدا بەدوو باڵ و بەدوو عەمودی جیاواز لەگەڵ یەكتریدا دەجەنگین و نایدەن بەیەكتری، زۆر كەمترە لەوەی ھەمومان لەسەرئەنجامی ڕكابەریەكی ڕەش و لەسەر سینی غەفڵەتێكی ئاڵتونیدا دەیدەن بەڕكابەرەكانمان!

 



from Wllat Net http://ift.tt/1Q2E3sY
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085