
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بە ئیمزای نوری عوسمان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووی حکومەتی هەرێم، رووبەری ٥٤ دۆنم زەوی لەسەر کەسێک تۆمار دەکات.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (کۆمەڵ) بڵاویکردۆتەوە، نوری عوسمان عبدالرحمن سەرۆکی پێشووی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە رۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بەنوسراوێکی نهێنی داوای لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات کە روبەری ٥٢ دۆنم زەوی لە شاری هەولێر لەسەر کەسێک بەناوی (محەمەد قادر عەزیز) تاپۆ بکەن.
لەبەرامبەردا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی لەبەرامبەر تاپۆ کردنی ئەو رووبەرە زەویەدا دەردەبڕێت و روبەری زەویەکەش لە ٥٢ دۆنمەوە دەکاتە ١٠٤ دۆنم زەوی لە گەرەکی حەسارۆکی شاری هەولێر و لەسەر کەسەکەی تاپۆ دەکەن.
from Wllat Net http://ift.tt/1JqnLph
via IFTTT