
سایتی مۆسكۆ تریبیۆنی روسیا له وتارێكیدا له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ناسراو به‌ئاشكراكردنی به‌ڵگه نامه نهێنیه‌كان رۆبرت ئیسنۆدنی ئه‌مریكیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئوسامه بن لادن هێشتا زیندوه‌و له دورگه‌ی باهاماش له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
ئسنۆدن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئوسامه بن لادن رابه‌ری پێشووی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده نه‌ك ته‌نها زیندووه ،به‌ڵكو مانگانه به موچه‌ی 100 هه‌زار دۆلار ژیانێكی زۆر خۆش له دورگه‌ی باهاماس به‌سه‌ر ده‌بات و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن ده‌زگای CIA یه‌وه پێده‌درێت .
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌مریكیه كه پێشتر جه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ئه‌مریكا بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، كه بۆ ته‌واویی قسه‌كانی به‌ڵگه‌ی هه‌یه و ته‌نانه‌ت زانیاری ته‌واوی ده‌ستكه‌وتووه كه بن لادن له 2013 له‌گه‌ڵ پێنج كوڕه‌كانی له ڤیلایه‌كی دورگه‌ی باهاماس ژیانیان به‌سه‌ر بردوه.
from Wllat Net http://ift.tt/1KuIxbw
via IFTTT