
هێزێكی تایبەتی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان پاسەوانە بریندارەكەی فەریدون جوانڕۆییان لە ماڵەكەی خۆی بردەوە و بەناوی چارەسەری پزیشكیەوە بەرەو هەولێر بردویانە.
سەرچاوەیەكی تایبەت ئەوەی بۆ ئاژانسی وڵات ئاشكراكرد كە هێزێكی تایبەت هتونەتە ناحیەی وارماواو پاسەوانە بریندارەكەی فەریدون جوانڕۆییان بەرەو هەولێر بردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو پاسەوانە ناوی (شەماڵ حەبیب مەحمود) ە و خەڵكی زەڕایەنە و لە عەشیرەتی تاوگۆزییە.
لە روداوی گیانلەدەستدانی فەریدون جوانڕۆیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیدا لەگەڵیدابووە و بەسەختی بریندار بوە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە و نێردراوەتەوە بۆ ماڵەوە . لەماوەی چەند رۆژی رابردویشدا خزمەكانی سەردانیان كردوە.
بەڵام هێزێكی تایبەت لە هەولێرەوە هاتوە و بە بیانوی ئەوەی كە پزیشكی باشی بۆ دابین دەكەن لەگەڵ خۆیان بردویانە بۆ هەولێر.
ئەم روداوەش نیگەرانی لای كەسوكارەكەی دروستكردوە و قەلەقن لەسەر ئایندە و ژیانی كوڕەكەیان.
from Wllat Net http://ift.tt/1hNMKw5
via IFTTT