
یەکگرتووی ئیسلامی دەنگۆی تەسلیمبوون بە ویستی پارتی دیموکراتی کوردستان رەتدەکاتەوەو پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتووش لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: ھەرکەسێک وای وتووە، قسەی گیرفانی خۆی کردووەو بەھەموو شێوەیەک ئەو لێدوان و قسانە رەتدەکەینەوە.
وتیشی: “ھیچ فشارێکمان لەسەر نییە بۆ بەشداریکردن و نەکردن لەکۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان و ھیچ بڕیارێکیش نەدراوە، چونکە ھێشتا پرسەکە لە لیژنەی یاساییدایەو بڕیاری کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانیش نەدراوە”.
لەبارەی ئەو دەنگیانەش، پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو دەڵێت:” ئەوە تەنھا قسەیەو ھیچی تر، بەھیچ شێوەیەک سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیاری لەو شێوەیەی نەداوە، تەنھا تاوتوێکردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخەکەیە”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکگرتوو، ئەگەر دانیشتنی نائاسایی کرا، ھیچ کوتلەیەکی پەرلەمانی جورئەتی ئەوە ناکات پشت لەئەرکەکەی خۆی بکات و بەشدار نەبێت، “بۆیە پێموایە ھەموو پەرلەمانتارەکان بەشداری کۆبوونەوەی نائاسایی دەکەن، تەنھا فراکسیۆنی زەرد بەشداری ناکات، ھاوشێوەی دانیشتنەکەی ٢٣ی حوزەیران”.
from Wllat Net http://ift.tt/1NhLH0H
via IFTTT