نوێترین

recent

08/08/2015

پاش 206 ساڵ، بنه‌ماڵه‌یه‌ك كچێكیان بوو

پاش زیاتر له‌ دوو سه‌د ساڵ، بنه‌ماڵه‌یه‌كى به‌ریتانی ئەو سنورەیان تێكشکاند کە تەنها کوڕیان ببێت و بوونه‌ خاوه‌نى یه‌كه‌مین كچ.

 

بنه‌ماڵه‌ى “لاوری” به‌ریتانى دواین جار كه‌ منداڵى كچیان بووبێت ساڵى “1809”ى زاینى بووه‌ و له‌وكاته‌وه‌ هیچ كچێكى دیكه‌ له‌بنه‌ماڵه‌كه‌دا له‌دایكنه‌بووه‌ و سه‌رجه‌م له‌دایكبووه‌كانى سه‌ر به‌بنه‌ماڵه‌كه‌ كوڕبوون، به‌ڵام له‌ئێستادا پاش 206 بوونه‌ خاوه‌نى یه‌كه‌م كچ.

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، دایكى ئه‌و كچه‌ى له‌دایكبووه‌ ناوى “هانا”یه‌ و ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌، باوكى منداڵه‌كه‌ش ناوى “مارك”ه‌ و ته‌مه‌نى 33 ساڵه‌، كچه‌ تازه‌ له‌دایكبووه‌كه‌یان ناوناوه‌ “مایلا لاوری”.



from Wllat Net http://ift.tt/1OXE9Rw
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085