
ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت گەر گفتوگۆكانی قەیرانی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بنبەست هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت و دانیشتوانی شاری كەركوكیش مافی دەنگدانیان هەبێت لەو پرسەدا.
ئەمرۆ دووشەممە (31/8/2015) ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی کۆبوونەوەی ئاسای خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
بەپێ ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی ” ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی سووربوونی حزبەکەی لەسەر سیسەتەمی پەرلەمانی دوپاتکردوەتەوە.
بەپێ ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە یەکێتیی ئامادەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە ئامادە کردوە و داواش دەکات پارێزگاری کەرکووکیش دەنگ بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن.
from Wllat Net http://ift.tt/1JGA0gl
via IFTTT