
زۆربه‌ی خه‌ڵك عاشقی سروشتن به‌تایبه‌ت دارستانه سروشتییه‌كان كه مرۆڤ ده‌ستكاریی نه‌كردون‌و هیچی لێ نه‌گۆریون، هه‌رچه‌نده زۆر جار وێنه‌ی دارستانی هه‌میشه به‌بارانی زۆر ناوازه ده‌بینین، به‌ڵام هێشتا هه‌ر جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئامازۆن له هه‌موان تایبه‌تترن، چونكه پڕه له وورده‌كاری و نهێنی زۆر‌و هه‌رچی تێدایه سه‌رسوڕهێنه‌ر‌و نهێنی و ته‌لیسم ئامێزه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیش هه‌ندێك له‌و نهێنیانه‌ی ئاشكراكردووه كه وا له مرۆڤ ده‌كات به چاوێكی جیاوازه‌وه له جیهان بڕوانێت.
1- مارمێلكه‌ی ده‌یڤد
ئه‌وه‌ش نازناوی ئه‌و مارمێلكه سه‌یر‌و ناوازه‌یه‌یه كه له‌دارستانی ئه‌مازۆندا ده‌ژی و ده‌توانێت زۆر به سانایی‌و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاودا بروات و ڕابكات.
2- تاریكیی ته‌واو
له هه‌ندێك به‌شی دارستانی ئامازۆندا دره‌خته‌كان هێنده چڕن كه (99%) تیشكی خۆر ده‌شارنه‌وه‌و زه‌وی دارستانه‌كه تاریك ده‌بێت‌و له‌وێدا ڕووه‌ك‌و ئاژه‌ڵی جۆراوجۆر ده‌ژی‌و گه‌شه‌ده‌كات.
3- خه‌رمانه‌ی خۆر
ته‌نها له‌ئه‌مازۆرن ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینرێت، ئه‌ویش بریتییه له جۆره په‌لكه زێڕینه‌یه‌ك به ده‌وری خۆردا دروست ده‌بێت.
4-قه‌باره‌ی ئه‌مازۆن
ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه بكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌مازۆن (2.12) ملیۆن میلی چوارگۆشه‌ی داپۆشیوه، ئه‌و ڕووبه‌ره‌ش به‌سه بۆ داپۆشینی نیوه‌ی زه‌وییه‌كانی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
5- دره‌ختی دینامیت
ئه‌م دره‌خته یه‌كێكه له‌دره‌خته سه‌یره‌كان، پێشی ده‌وترێت دره‌ختی لم، ئه‌وه‌ی وایكردوه سه‌یر بێت ئه‌وه‌یه كاتێك به‌ره‌كه‌ی پێده‌گات، ناكه‌وێته خواره‌وه به‌ڵكو ده‌ته‌قێته‌وه‌و تۆوه‌كه‌ی به دووریی 150پێ هه‌ڵده‌پژێنێت.
6- بۆقی شووشه‌یی
ئه‌وه‌ش جۆره بۆقێكه كه پێسته‌كه‌ی ڕوونه‌و به ته‌نها له‌ئه‌مازۆن هه‌یه، هه‌ندێكیان ڕه‌نگاو ڕه‌نگ‌و هه‌ندێكیشیان بێ ڕه‌نگن، كه‌سێك كه سه‌یری ئه‌و بۆقانه بكات ده‌توانێت هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی بۆقه‌كه به ئاسانیی ببینێت.
7- بۆقی ژه‌هراویی
به پێچه‌وانه‌ی بۆقی ڕوونه‌وه كه مرۆڤ حه‌ز ده‌كات لێیان نزیك ببێته‌وه، پێویسته له‌م جۆره‌ی دیكه‌ی بۆق دوور بكه‌وێته‌وه، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه‌كانی جوان و ناوازه‌یه به‌ڵام نزیككه‌وتنه‌وه لێیان ڕه‌نگه مه‌ترسیی زۆری هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆره ژه‌هرێك ده‌رده‌دات ئه‌وه‌ی لێی نزیك بێت تووشی ئیفلیجیی ده‌كات‌و دواتریش كه‌سه‌كه ده‌مرێت.
8- ماسی كاندیرۆ
به‌ته‌نها بۆقی ژه‌هراوی له‌و دارستانه‌دا نییه، به‌ڵكو جۆره ماسییه‌كییشی لێیه كه به ماسی كاندیرۆ ناسراوه ، هه‌رچه‌نده زۆر بچوكه به‌ڵام پڕه له ژه‌هر.
9- ماری كاره‌بایی ده‌ریا:
هه‌رچه‌نده ئه‌و زینده‌وه‌ره ناوی ماری كاره‌باییه، به‌ڵام له ڕاستیدا ماسییه و ماسی چه‌قۆداره به‌ڵام زۆر له مار ده‌چێت‌و وه‌ك ماریش مه‌له ده‌كات و ڕوناكی به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاوه‌كه‌دا به‌رده‌می خۆی ڕووناك بكاته‌وه.
10- ڕووباری ریۆ
تا ئێستا زۆربه‌مان به‌ته‌نها ناوی ڕووباری ئه‌مازۆنمان بیستووه، به‌ڵام ڕوبارێكی دیكه‌ش له‌و ناوچه‌یه هه‌یه. باشتر وایه كه‌سیش بۆی نه‌گه‌رێت چونكه له‌نه‌خشه‌دا نییه، به‌ڵكو له ژێر ڕووباری ئه‌مازۆندایه و برێكی زۆری ئاوی تێدایه كه (40) هێنده‌ی بڕی ئاوی ڕوباری تایمزی ئینگلته‌رایه.
ghadinews
from Wllat Net http://ift.tt/1PGtnzp
via IFTTT