
دوای بڵاووبونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كیان به یه‌كه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار چراخان ڕه‌فیق ئه‌و خانمه‌ى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ئاشتى هه‌وارمى كرد ڕایده‌گه‌یێنێت ماوه‌ی چوار ساڵه هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ئاشتى هه‌ورامى كردوو.
چراخان ڕه‌فیق كه خۆی به یه‌كێك له خانمه سه‌رمایه‌داره‌كانى هه‌رێم ناساندووه ڕایگه‌یاندووه له‌به‌ر خۆشه‌ویستى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ئاشتى هه‌ورامى كردووه و نه‌وه‌ك پله و پۆسته‌كه‌ى، چونكه ئه‌و خۆی ژنێكى سه‌رمایه‌داره و له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیشى بۆ كوردستان سه‌رمایه‌كه‌ی زیارت له 50 ملۆن دۆلار بووه، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى داراى حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌وه ئاگاداره.سه‌باره‌ت به ژیانى تایبه‌تیش چراخان ڕه‌فیق ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یانووه كه ئه‌و له ژیانیدا خانمێكى به‌دینه‌وه نوێژ و ڕۆژ و زیكرى خوا ده‌كات و به‌نیازیشه بچێـت بۆ حه‌ج، هۆكار ئه‌و ته‌زبیحه‌شى كه هه‌میشه به‌ده‌ستیه‌وه‌یه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه وێنه‌ی ئاشتى هه‌ورامى و چراخان ڕه‌فیق تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى داگیركردووه و به‌شێكى زۆر له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هۆی جیاوازى نێوان ته‌مه‌نیانه‌وه به شێوه‌یه‌كى ته‌نز ئامێز باس له‌و دوو هاوژینه ده‌كه‌ن، هاوكات به‌شێكى تریشیان پێیان وایه مه‌به‌ستى تایبه‌تى له پیشت ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌وه بوونى هه‌یه.
from Wllat Net http://ift.tt/1Q360kf
via IFTTT