نوێترین

recent

31/08/2015

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: گەر پارتی شەری ناخۆ هەڵبگیرسێنێ بەنەمانی خۆی کۆتایی دێت

shanaz

شاناز خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت مەسەلەی هەڵگیرسانەوەی شەری ناوخۆ تەنیا بۆ تۆقاندن‌و دەستبادانە، ده‌ڵێت “گەر پارتی شەری ناخۆ هەڵبگیرسێنێ بەنەمانی خۆی کۆتایی دێت”.

 

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌نوسینێكدا كه‌ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ده‌نوسێت “گەر پارتی شەری ناخۆ هەڵبگیرسێنێ، ئەوا بەنەمانی خۆی کۆتایی دێت، بۆیە پێموایە کە مەسەلەی هەڵگیرسانەوەی شەری ناوخۆ تەنیا بۆ تۆقاندن‌و دەست بادانەو هیچێتر، الهم پەنا بەرێتە بەر داعش کە ئەوەش خۆکوژییە”.

ده‌شڵێت “ترسم لەبێ سەرۆکی نییە کە هەندێک باسی لێوەدەکەن، چونکە یاسا چاره‌ی ئەو بۆشاییەی کردوە، هه‌رچه‌نده‌ ئەو پۆستە لەسەرەتاوە تەنیا بۆ رازیکردن داتاشرا، ئه‌گینا لەدیدی زلهێزترین‌و بێهێزترین وڵاتانی جیهانیشەوە بەکەمتر لەپۆستی باڵیۆزێک تەماشا دەکرێت”.

خوشكه‌كه‌ى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت “لێتان ناشارمەوە هەتا سەرهەڵدانی پرۆژە ساختەکەی یەکێتی‌و دەستکردن بەکۆبونەوە قۆڵقۆڵیەکان‌و رەزیلکردنی سیاسەت‌و هەراجکردنی مەبد‌أو بەستنی چارەنوسی گەلەکەمان بەپێشێلکردنی یاساوەو لکاندنی هەموارکردنی دەستور بەسازان‌و سوڵحی عەشایریەوە بەم شێوەیە ترس داینەگرتبوم”.

وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “ترسەکەم لەمدواییه‌ی شەڕەی داقوقەوە له‌٢٧-٨-٢٠١٥وه‌ سەدئەوەندە زیادیکرد کاتێ کە بینیم هەندێک لەو بەرێزانەی کە فێربونە پاش تەواوبونی شەڕەکان بەپەلە پرۆزە خۆیان دەگەێننە میحوەرەکان ئەمجارەش خۆیان گەیاندو لەوێوە وەک نەبایان دیبێت‌و نەباران پەیوەندیان بەکەسێکەوە کرد تاپیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لێبکەن کە بەپێی هەمو عورف‌و عادەت‌و یاساو دەستورو پەیمان‌و بەڵێن‌و گرێبەستێک سەرۆکی هەرێم نەماوە”.

شاناز ده‌پرسێت “باشە گەر فێڵکردن لەم میللەتە نەبێت، بۆ لەکاتێکدا کە پێمان دەڵێن چیتر کابرا سەرۆک نییەو دواتر وەک سەرۆک تەلەفۆنی بۆ ده‌كرێت”.

 

ئه‌مه‌ش ته‌واوی نوسینه‌كه‌یه‌تی..

شێکردنەوەیک بە کوردی پەتی!

پێم سەیرە کە هەندێک جاڕی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ ئەدەن لە کاتێکدا کە هەر هەموومان ئەزانین پارتی هەرگیز بەتەنیا و بە بێ پشتیوانی هێزێکی دەرەکی شەری پێ ناکرێت.. ئەزانین کە بەغدای ئەمرۆ بەغدای ١٩٩٦ نیە،کە سوریا سەرقاڵی کوشتوکوشتارو کێشەی خۆیەتی، کە ئێران هێرش ناکاتە سەر هەرێم لە رۆژێکدا کە کۆمەڵێک هەلی زێرینی بۆ هاتبێتە پێش..و تورکیاش مەحاڵە کە بەرژەوەندیەکانی خۆی لەم کاتە ناسکەیدا بکاتە قوربانی کورسیێک هەر چەند سودمەندیش بوبێت لێی. ئەشزانین کە ئیستا دەیان کونسولخانەی بیانی لە هەرێمدان و گەر پارتی شەری ناخۆ هەڵبگیرسێنێ ئەوا بە نەمانی خۆی کۆتایی دێت، بۆیە پێم وایە کە مەسەلەی هەڵگیرسانەوەی شەری ناوخۆ تەنیا بۆ تۆقاندن و دەست بادانە و هیچێتر، الهم پەنا بەرێتە بەر داعش!! کە ئەوەش خۆکوژییە..

 

ئەوەی راست بێت لە هەرەشەی دوو ئیدارەییش ناترسم، ترسم لە بێ سەرۆکی و ئەو بۆشاییەش نیە کە هەندێک باسی لێوە ئەکەن چونکە یاسا چاری ئەو بۆشاییەی کردوە و پێشم وایە کە ئەو پۆستە لەسەرەتاوە تەنیا بۆ رازیکردن داتاشرا،دەنا لە دیدی زلهێزترین و بێهێزترین ووڵاتانی جیهانیشەوە بە کەمتر لە پۆستی سەفیرێک تەماشا ئەکرێت ( کۆنفرانسە جیهانیەکان باشترین بەڵگەن بۆ سەلماندنی ئەو راستیە).. ترسم لە ئینشیقاقاتیش نیە، لەبەر ئەوەی کە دڵنیام هەندێک تەنیا بۆ پاراستنی دەستکەوت و بەرژەوەندیە تایبەتەکانیان لە شوێنەکانیاندا ماونەتەوە و زۆر لە مێژە کە بە هەڵسوکەوت و ووتارو پرۆژە (مونشەقن). ئەوەی لێی ئەترسم همدیس بازرگانی کردنە بە میلەتەوە،فرۆشتنی دەنگ و خواستی گەڵە، ئەو نەمان و کاڵ بوونەوەی مەبدەئەی هەندێکە کە هەمووان هەستی پێ ئەکەین و ئەو پاشگەز بوونەوانەیە کە بە چاوی خۆمان ئەیبینین.. ئەوەی لێی ئەترسم ئەو بە یاسا کردنی دیکتاتۆریەت و سەرشۆرکردن بۆ کۆرسی و خۆ فرۆشتن بۆ مەنسەب و پارەیەیە،ئەوەی لێی ئەترسم بێ بەش کردنی هاووڵاتیانی هەرێمە لە سامانە سرۆشتیەکانی خاکەکەیان و ئەم بارە ئابوریە بە فێل و فەرەج پینەکراوە کوشندەیەیە ..ئەوەی لێی ئەترسم بە فیرۆدانی خوێنی گەشی هەزاران هەزار شەهیدو بە هەدەردانی رەنج و خەباتی چەندین ساڵەی کورد و کۆشتنی ئومیدی ناو دڵەکان و زراندنی خەونە گەورەکەمانە..

لێتان ناشارمەوە هەتا سەرهەڵدانی پرۆژە ساختەکەی یەکێتی و دەست کردن بە کۆبونەوە قۆڵقۆڵیەکان و رەزیل کردنی سیاسەت و هەراج کردنی مەبد‌أ و بەستنی چارە نووسی گەلەکەمان بە پێشێل کردنی یاساوە و لکاندنی هەمووار کردنی دەستور بە سازان و سولحی عەشایریەوە بەم شێوەیە ترس داینەگرتبوم.. ترسەکەم لەم دووایین شەڕەی داقۆقەوە (٢٧-٨-٢٠١٥) سەد ئەوەندە زیادی کرد کاتێ کە بینیم هەندێک لەو بەرێزانەی کە فێربوونە پاش تەواو بوونی شەڕەکان بە پەلە پرۆزە خۆیان ئەگەێننە میحوەرەکان ئەمجارەش خۆیان گەیاندو لەوێوە وەک نە بایان دیبێت و نەباران پەیوەندیان بە کەسێکەوە کرد تا پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لێ بکەن کە بە پێی هەموو عورف و عادەت و یاساو دەستورو پەیمان و بەڵێن و ئیتیفاق و گرێبەستێک سەرۆکی هەرێم نەماوە.. لێرەدا پرسیارێکی زۆر گرنگ یتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە کە ئەڵێم: باشە گەر فێڵ کردن لەم میلەتە نەبێت بۆ لە کاتێکا کە پێمان ئەڵێن چێتر کابرا سەرۆک نیە وەک سەرۆک تەلەفۆنی بۆ ئەکرێ؟ بۆ هەڵوێستێکمان نەبینی و بۆ وورتە لە هیچ لایەنێکەوە نەهات؟ ئەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ نەیوت کاکە ئیستا هەرێم بێ سەرۆکە و دەسەڵاتەکانی سەرۆکتان لای منە؟ ئەی گەر ئەمە گاڵتە پێکردن بە هەموومان و یاسا و پەرمانتاران و پەرلەمان و دەستور نەبێت ئەی چیە؟ گەر بەتەمای ئەوە نەبن کە بەرەو هەڵدێرمان ببەن ئەی بۆ و چۆن لە کاتێکدا کە نە کورسی ماوە و نەکەس لەسەر کورسی ماوەتەوە هەوڵی هێشتنەوە و درێژ کردنەوەی شتێکی نەبوو ئەدەن؟ و گەر بە قەدەر نووکی دەرزیک خۆشەویستیان بۆ کوردستان و رێزیان بۆ ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیوە هەبوایێ تووخوا لە ساڵرۆژی خیانەتی ٣١ی ئابدا لە روویان ئەهات بریار لە سەر هێشتنەوەی خاوەن کورسیەکەی ٣١ ئاب بدەن؟ 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد



from Wllat Net http://ift.tt/1PGG1y8
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085