
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی له‌یادی روداوی 31 ئابدا داوا له‌په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی بنوێنێت له‌پێناو پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌سنوری پارێزگای دهۆك.
له‌راگه‌یه‌ندراوێکی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌نی یه‌کێتیدا که دوێنێ 31ی ئابی 2015 کۆبونه‌وه‌وه، هاتوه “سه‌ره‌تا له یادی 19 یه‌مین ساڵڕۆژی كاره‌ساتی 31ی ئابی ساڵی 1996 و داگیركردنی شاری هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن سوپای رژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكارو هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ین كه له‌و رۆژه ره‌شه‌دا سه‌دان كادیر‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌دان هاوڵاتی بێتاوانی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری شه‌هیدكران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیركران و بێسه‌رو شوێن كران، هه‌روه‌ك ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیش ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشت و ئاواره‌بوون”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ڵێن “ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی داوا ده‌كات كه جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك له‌و هه‌ڵبژاردنه بێ به‌ش نه‌كرێن و هاوڵاتیانی كه‌ركوك و هه‌موو ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن”.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌که:
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له رۆژی ٣١ی ئابی ٢٠١٥
1- سه‌ره‌تا له یادی ١٩ یه‌مین ساڵڕۆژی كاره‌ساتی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ و داگیركردنی شاری هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن سوپای رژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكارو هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ین كه له‌و رۆژه ره‌شه‌دا سه‌دان كادیر‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌دان هاوڵاتی بێتاوانی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری شه‌هیدكران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیركران و بێسه‌رو شوێن كران، هه‌روه‌ك ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیش ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشت و ئاواره‌بوون. ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین جارێكی تر كاره‌ساتی هاوشێوه رووبه‌رووی گه‌لی كوردستان نه‌كرێته‌وه. هه‌ر له‌م یاده‌دا داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای ئاسایی و شه‌رعی گه‌لی كوردستان هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی بنوێنێت له‌پێناو پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌سنوری پارێزگای دهۆك.
2-
٢- داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه چاره‌نووسی بێسه‌رو شوێنه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته ئاشكرابكرێت و قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووه‌كان بكرێته‌وه.
٣- سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی جارێكی دیكه پشتگیری له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و پرۆژه‌ی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر سیستمی په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی. له بارێكیشدا ئه‌گه‌ر سازان و رێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌كراو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوو به چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م قه‌یرانه، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی داوا ده‌كات كه جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك له‌و هه‌ڵبژاردنه بێ به‌ش نه‌كرێن و هاوڵاتیانی كه‌ركوك و هه‌موو ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.
٤- له كاتێكدا كه كه‌یسی داگیركردنی شاری موصل له په‌رله‌مانی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا كرا‌و كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه، داواكارین له په‌رله‌مانی كوردستان كه لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی داگیركردنی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری و به‌جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزیدی بكات و كه‌مته‌رخه‌مه‌كان رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ش بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نرێت.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان
سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
٣١ی ئابی ٢٠١٥
from Wllat Net http://ift.tt/1JIxdrB
via IFTTT