
شەوی رابردوو بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە لە ناحیەی ئاغجەلەر چوار كەس كوژران و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.
سەرچاوەیەك بە كوردیوی راگەیاند : شەوی رابردوو لە گوندی قەمیشە لە ناحیەی ئاغجەلەری سەربەقەزای چەمچەماڵ نزیك ناحیەی تەق تەق بەهۆی كێشەیەكی زەوی و زارەوە چوار هاوڵاتی كوژران و پێنج هاوڵاتیش برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی : ئەم كێشەیە لە نێوان دوو لایەندا رویداوە كە هەردوولا خزمی یەكترن و ئەوانەی كە كوژراون لە هەرلایەك و مامێك و برازایەك كوژراوە.
سەرچاوەیە وتیشی : لەكاتی گواستنەوەی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە كەسوكاری كوژراوەكان هێرشیان كردووەتە سەر ئوتومبێلی فریاكەوتن و سوتاندوویانە و پاشان دوو بریندارەكەیان كوشتووە.
هەر دوابەدوای شەرەكە هێزەكانی ئاسایش و پۆلییس لە ناوچەكەدا بڵاوبونەتەوە و بەدوای تاوانبارانی روداوەكەدا دەگەرێن كە بەپێی وتەی شایەتحاڵان هەڵاتوون.
from Wllat Net http://ift.tt/1JtWRNe
via IFTTT