نوێترین

recent

01/07/2015

له‌ڕانیه‌ كه‌سێك به‌دكتۆر خۆیی‌ ناساند و هاوڵاتیه‌كی‌ كوشت و دزیشی‌ لێكردن

3_zps697cf0d8

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین ئاشکرایدەکات، ھاوڵاتیەک بەناوی کرینی خانوو، خۆناساندنی وەک پزیشک خێزانێک دەرمان خوارد دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین کە لەپەیجی تایبەتی بەرێوەبەرایەتیەکە لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاو کراوەتەوە تێیدا ھاتووە،  لە بەرواری (٢٩/٦/٢٠١٥) کەسێکی نەناسراو کاتژمێر (٧)ی ئێوارەچۆتە ماڵێک لەگەڕەکی فەرمانبەرانی شاری ڕانیە بەناوی کڕینی خانوو دواتر بە دکتۆر خۆی ناساندووە و حەبی ھۆشبەری بەخێزانەکە داوە، لەگەڵ خواردن لەجۆری (نان و ماست)، خێزانەکەی بێ ھۆش کردووە.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو، دوای ئەوەی سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانە کەلە سێ کەس پێکھاتوون و لەھۆش خۆیان چوون، ھاوڵاتییەکە بڕی (٥٠٠-٧٠٠) ھەزار دینار لەگەڵ  چوار تاک بازنی زێڕ عەیار (٢١)ی دزیوە.

 

لەزانیاریەکانی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، رۆژێک دوای رووداوەکە، ئەندامانی خێزانەکە کە بریتی یە لە پیاوێکی تەمەن (٩٧) ساڵ ژنێکی تەمەن (٧٩) ساڵ کچێکی تەمەن (٣٧) ساڵ براونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانییە، بەڵام بەداخەوە ھەمان ڕۆژ پیاوەکە گیانی لەدەستداوە ژن و کچەکەش باری تەندروستیان ناجێگیرە لەژێر چاودێری پزیشکیدان، لەئێستاشدا  دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.


from Wllat Net http://ift.tt/1T5tvLg
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085