
پاش ئەوەی خاتوو شنیار ئەنوەر لەبەرواری27/03/2025
پۆستێکی لەسەر سەرۆکی حكـومەت مەسرور بارزانی بەناونیشانی (دیارە مەسرور بارزانی حەزی لەشەڕی نوێ یە)بەڵام پاش چەند کاتژمێرێك پۆستەکەی ڕەش کردەوەو بۆئەوەی نیگەرانی خۆی بڕەوێنێتەوە ئەو پۆستەی لەسەر پڕۆژەی ئارین بارزانی لەمیدیاکانەوە بلاو کرابوویەوە بەناوی خۆیەوە ڕیپۆرتی کردن لەمیدیاوسۆشیال میدیا سڕایەوە هەمان کات خاتوو شنیار ئەنوەر لەمیدیاکانی یەکێتی یەوە ڕای گەیاند کەگوایا پەیجەکەم ه،ــا*ك کراوە!تیمی کۆنسێرجی ئاژانسی ووڵاتt لەمیتا پرۆ بەوردی بەدواداچوونی بۆ کرد دەرکەوت نەشی ئەدمینەکان وەك خۆیەتی هیچ دەستکاریەك نەکراوە واتە ئەدمینێک نەسڕاوەتەوە کەسێکی تری لەشوێن دانرابێت.
بۆ دڵنیایی زیاتر لەگەڵ کۆمپانیای میتا قسەمان کرد هەرچەندە (پرێیڤیسی ئەوان بەهێزەو زانیاری کەسی نادەن بەکەسێکی تر ئەگەر لایەنێکی پەیوەندیدار بەفەرمی یان کەسێکی تایبەت مەند نەبێت) ئەوانیش بەکۆدی ژمارە (1255425182795140) پێیان ڕاگەیاندنی بەهیچ شێوەیەك هاك نەکراوە هیچ بەکارهێنەرێك بۆ ئەم پەیجە پەیوەندی بەئێمەوە نەکردووە.
ئەوەی بۆ ئێمە دەرکەوت ئەم خاتونە بەهۆی ئەوەی بڵاوکراوەیەکی لەسەر مەسرور بارزانی نوسیبوو بەڵام ڕەشی کردەوە
هەربۆیەش ئەو ڕیپۆرتەی لەهە،وو پەیج ئەکاونتەکان دا بەخەڵك بڵێن پەیجەکە لەکۆنترۆڵی خۆم دا نیەو هــ،ــا،کــەر ئە پۆستەی ڕەش کراوەتەوە
لەڕاستی دا کاتێك هاکەرەکان بۆ دوو هۆکار پەیج وئەکاونت هاک دەکەن یەکەمیان بۆ بەدەستهێنانی پارەیەو دووەمیان ئاراستەکراوەو دەستی سیاسی لەپشتەوەیە.بەڵام کەیسەکەی کەی شنیار ئەنوەر ئاراستەکراوی سیاسی بووە بۆیە دەبوو وێنەکانی بگۆڕن و بابەت لەبەرژەوەندی ئەو حیزبە بڵاو بکەنەوە.
بەڵگەیی ڤیدیوی لەتیلیگرامی ئاژانسی ووڵاتە پاش دەنگۆی هاك کردنی یەك پۆست وێنەی تێدا بڵاو نەکراوەتەوە تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی دیئەکتیڤ کراو پاش نەمانی دەنگۆکان ئەکتیڤ کرایە بڵاو کراوەی یەکەم
تێبینی/ئەم بابەت وڕوونکردنەوەیە بۆ ڕاست کردنەوەی هەواڵ و بڵاوکراوەیە هەر حاڵەتێکی لەم شێوە هەبوو بۆمان بنرێرن.