نوێترین

recent

30/08/2025

ئەزهەر سەمەد،کارەکانی والی کەرکوك بەچاو دەبینرێت.





کارەکانی والی کەرکوك بەچاو دەبینرێت.
ئەزهەر سەمەد /کەرکوک
لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاندیدان لەپێناو بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران دەست بۆهەموو بابەتێک دەبەن ،بەڵام زۆرجار ئەم کاندیدانە بەهۆی نەبوونی ڕاوێژکاری لێزان وزانا دەکەونە هەڵەی زەق و گەورەوە ، بەجۆرێک ئەوبابەت و کەسانەی دەستی بۆ دەبەن لەجیاتی ئەوەی خزمەتیان بکات پێچەوانە دەبێتەوە بەزیان بەسەر خۆی دەشکێتەوە .
لە کەرکوکیش دەستبردن و قسەکردن بەوالی شار هەرکەس ولایەنێک بیکات زیانێکی زۆر بەر پڕۆسەی بانگەشەکەی دەکەوێت لەبەر یەک هۆکاری سادە و ساکار والی خۆشەویستی کەرکوکیەکانە و هەمیشە لەخەمیاندایە و کەرکوکیەکانیش بوونتە قەڵغان بۆ پارێزگارەکەیان بەجۆرێک ئێستا ناوی کەرکوک و ڕێبوار تەها وابەستەی یەک بوونەوە لەیەکتر جیانابنەوە .
لەم ڕۆژانەدا ، لەوەڵامی پرسیارێکدا کە ڕێبوار تەها چیکردووە ،کەرکوکیەکان وەڵامی ئەو پرسیارەیان دایەوە بەڵام لێرەدا دەمەوێت بەسادە و ساکاری بڵێن لەسەردەمی ڕێبوار تەهای والی کەرکوک ئەم کارانە ئەنجامدراون :-
- ئەنجامدانی سەرژمێری لەشارەکەدا ، ئەم پڕۆسەیە هێندە بە باشی بەڕێوەچوو هەموان توانیان بەشداربن و ڕێبوار تەها ڕۆڵی شێر ئاسای بینی لە ئەنجامدانی پڕۆسەکە ،بیرکەنەوە ئەگەر جەنابی پارێزگار نەبوایە و ڕاکانی سەپێنراو پارێزگاربوایە چی گرەفتێک بۆ کوردان دەهاتە پێش چاو ،بەڵام ئەوە ڕێبواری خوێندکاری مام جەلال بوو بەزیرەکی و لێهاتووی خۆی بەباشترین شێوە پڕۆسەکەی بەڕێوەبرد .
- ساڵانێک لەزانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک یادکردنەوەی جل وبەرگی نەتەوەیی بەکێشە و گیر وگرفت کۆتایی پێدەهات ، ئەی بیرتانچوو هەر والی بوو چووە زانکۆ و لەگەڵ خوێندکاران بەجل وبەرگی نەتەوەییە چەندین وێنەیان بۆیادگاری گرت .
- ئاهەنگی سەری ساڵی کوردی بیروەریەکی دیکەیە لەهزری هەموان دەمێنێتەوە لەپێشوودا پارێزگارە سەپێنراوەکە کاتی دادەنا ،بەڵام ئەمجارە ئەوە ڕێبوار تەها بوو جلێکی کوردی پۆشی لەپێشی هەموانە چووە سەرقەڵای دێرینی کوردان و ئاگری نەورۆزی کردەوە .
- دروێنەکردنی گەنم و جۆی جووتیاران نموونەیەکی دیکەی ئەو کارانەی ڕێبوار تەهای پارێزگاری کەرکوکە ساڵانی پێشوو بەهۆێ نانەوەی کێشە و پشێوی وئاڵۆزییەوە چەندین دۆنم زەوی دەسووتێنران بەڵام ئەوە ژیری و لێزانی جەنابی والی بوو بە پلان و بەرنامە تاوەکو دواین دەنکی گەنمی لەجووتیاران وەرگرت وبێ ئەوەی ڕێگابدات هیچ کێشەیەک ڕووبدات .
-سەبارەت بەکارەبای کەرکوکیش لەمێژووی ئەم شارە نەبووە ولەوەرزی هاویندا بین و کارەبای نیشتیمانی هێندە باشبێت و پارەی موەلیدە ئەهلیەکانیش بەدڵی هاوڵاتیانی شاربێت خۆئەمەش ناکرێت بڵێن دەستکەوتی پارێزگار نیە ؟
- هەر بەرپرسێکی کوردی ووتی ڕێبوار تەها چیکردووە ، پێی بڵێن ئەگەر ماڵەکەت لەکەرکوک نیە خۆماوەی جارێک لەهەولێر یان سلێمانی دێی بۆکەرکوک لەدەروازەکانی شار جامی ڕەش وتاریکی ئۆتۆمبێلەکەت دابەزێنەو سەیرێکی شاربکە ووەڵامی ئەوپرسیارە وەربگرە دەستکەوتەکانی ڕێبوار تەها چین ،ئەگەر ئەمەشت پێ نەکرا لەنزیکترین کاتدا سەردانی پەیجی پارێزگاری کەرکوک بکە و بزانە کەرکوک لەسەردەمی ڕێبوار تەها چۆن گۆڕاوە؟؟

Picsart-24-02-23-21-31-09-085