
مەلا شوان، لە نوێترین دەركەوتنیدا كە وێنەیەكی بە جلوبەرگی رەشەوە بڵاو كردووەتەوە، دەنگۆی هەواڵی كوژرانی رەتدەكاتەوە.
دوێنێ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2015، مەلا شوان، وێنەیەكی نوێی بڵاوكردووەتەوە و دەنگۆی كوژرانی رەتدەكاتەوە، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر هەواڵی كوژرانی لەگەڵ نۆ كەسی دیكە لە حەویجە بڵاو كرایەوە.مەلا شوان كە جلوبەرگێكی رەشی لەبەردایە كاغەزێكی بەدەستەوە گرتووە پەندێكی كوردی لەسەر نووسراوە كە دەڵێت “پەتی درۆ كورتە”. كاغەزەكە رێككەوتی 29-6-2015 ی لەسەرە.
مەلا شوان تا ئێستا لە لایەن داعشەوە چەند پۆستێكی وەرگرتووە،
پێشتریش هەڕەشەی سەربڕینی 17 دیلی پێشمەرگەی دەكرد و لە گرتەیەكی ڤیدیۆییشدا لەگەڵ چەند چەكدارێكی داعش لە موسڵ چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبیان سەربڕی.
هەواڵی پەیوەندیدار
گومان دەكرێت یەكیان مەلاشوان بێت . دەزگای هەواڵگیری عێراق : 9 سەركردەی داعش كوژراون
from Wllat Net http://ift.tt/1JuqHFU
via IFTTT