نوێترین

recent

30/06/2015

تو ویژدانتان جگە وڵاتە دیکتاتۆرەکان هەروڵاتێکی دیکە وەک ئێمە بێت دەیەڵێت سەرۆک دابنرێتەوە

barzani

 

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە نوسینێکدا لەژێر ناونیشانی سەرنجێکی کوورت لەسەر پەیامەکەی مەسعوود بارزانی باسی لەوەکردوە دەتو وێژدانتان سوێنتان دەدەم ئەگەر لە هەر ووڵاتێکی دنیا جگە لە ووڵاتە دواکەوتو دیکتاتۆرەکان ئەمە بارۆدۆخی ووڵات و ژیانی هاوڵاتیان بێت، ڕێگە دەدرا بە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک.
 
وەسفییە بنی وەیس  ، لەو نوسینەدا کەلە هەژماری تایبەتی خۆیدا بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەکردوە”ڕەنگە کەسانێک خۆیان ئامادەکردبێت بۆ ئەوەی ئەم ئێوارەیە سەرۆک شتێکی نوێ رابگەیەنێت و بۆ ئەبەد ماڵ ئاوای لە کورسی دەسەڵات بکات، بەڵام بەندە باش دەیزانی کە سەرۆک هەروەکو جاران ئینشایەکمان بۆ دەخوێنێتەوە نەک چاوەڕێی شتی تازەم لێ نەدەکرد بەڵکو یەقێنشم لەسەر ئەوەی ئەوەندە شەیدای کورسییەکەی بووە کە دوو دەیەی تریش هەروا ئاسان دەسبەرداری نابێت و دوای دوو دەیەی تریش یەکێک لە کورەکانی یان برازاکانی لەدوای خۆی تەعین دەکات، سەرم سوڕماوە ئاخر دەبێت سەرۆک بۆ ئەوەندە هۆگری کورسیەکەی بووبێت!!!!باسی لەوەشکردوە”لە کاتێکدا ٢٤ سالە نەیتوانیوە سەرەتاترین مافەکانی هاوڵاتی دابین بکات لە ئاو، کارەبا، سوتەمەنی، نەیتوانیوە دوو ئیدارەی نەهێلێت، پێشمەرگە یەک بخات، هێزێکە نیزامی دروست بکات، کێشەی ناوچەدابڕێنراوەکان جارەسەر بکات، هەیمەنەی حزب بەسەر حکومەتەوە نەهێڵیت….هتد”.

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە”لە هەنوکەشدا قوتی خەڵکی بریوەو بارودۆخێکی سایکۆلۆجیای وەها خراپی دروست کردوە بۆ تەواوی هاوڵاتیان کە رۆژانە دەیان هاوڵاتی کۆچ دەکەن و کۆتای بەژیانی خۆیان دەهێنن. سەرەڕای ئەوەی رۆژێک ئەندامانی پارتەکەی هەرەشەی دوو ئیدارەی دەکەن و رۆژێک پەرلەمانتارەکانی ئەندام پەرلەمانێک بەر شەلاق دەدەن و رۆژێکی تر هەڕەشە لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکەن لە سەر هەڵوێستێکی سیاسی، رۆژێک کادیری باڵای حزبە هاوپەیمانەکەی دەسگیردەکات و ئەمرۆش بە ڕۆژی رووناک گەنچێک بە تۆماتی تیرۆر و بە جلی ماڵەوە دەیرفێنن”.

لە کۆتایی نوسینەکەیدا باسی لەوەکردوە”دەتو وێژدانتان سوێنتان دەدەم ئەگەر لە هەر ووڵاتێکی دنیا جگە لە ووڵاتە دواکەوتو دیکتاتۆرەکان ئەمە بارۆدۆخی ووڵات و ژیانی هاوڵاتیان بێت، ڕێگە دەدرا بە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک بۆ جاری مالا نیهایە……….؟؟”.



from Wllat Net http://ift.tt/1Hs2gH5
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085