
سه‌رۆكی زیمبابۆی، داوا له باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئۆباما پشتگیری خۆی بۆ هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌ز ده‌ربڕی و به سه‌ركه‌وتنی بۆ وڵاته‌كه‌ی، وه‌سفكرد.
رۆبیرت موگابی، سه‌رۆكی زیمبابۆی كه به‌یه‌كێك له دیكتاتۆره‌كانی ئه‌فریقا داده‌نرێت له‌ماوه‌ی رابردوودا داوای له باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات و ببنه یه‌كه‌م دوو هاوسه‌ری هاوڕه‌گه‌زباز له زیمبابۆی.
مۆگابی له تویتێكدا له تویته‌ر ده‌نووسێت: “ئه‌گه‌ر ئۆباما ده‌یه‌وێت، هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زباز له وڵاته‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌م، ئه‌وا یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و ماره ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باشترین نموونه”.
باراك ئۆباما، حوكمی دادگای باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به رێگه‌دان به هاوسه‌رگیری له‌نێوان هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان، به‌سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكرد، له‌وباره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر نووسی: “ئه‌و حوكمه ده‌مانباته قۆناغێكی نوێی مافه شارستانییه‌كان، هه‌نگاوێكی گرنگه له رێپێونی وڵات به‌ره‌و یه‌كسانی، ئێستا مافی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانه وه‌ك هه‌ر تاكێكی تر هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران
from Wllat Net http://ift.tt/1Hs10nb
via IFTTT