
پزیشکانی وڵاتی ئێران ڕایانگەیاندووە کە نابێت چا بە گەرمی بخورێتەوە.
ماڵپەڕی هەمشەهری تەندرووستی بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانەی کە بەخێرایی چای گەرم دەخۆنەوە چەندجار زیاتر تووشی شێرپەنجەی سورێنچک دەبن.
شێرپەنجەی سورێنچک جۆرێکی دەگمەنە لە جیهاندا بەڵام لەو وڵاتانەی کە خواردنەوەی چا تیایدا باڵایە ڕێژەیەکی زۆری توشبووانی هەیە.
پزیشکانی وڵاتی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە خواردنەوەی چا زیانی نییە، بەڵکو خواردنەوەی چا بە گەرمی و لە ماوەی کەمتر لە ٢ خولەکدا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1Ewwqr1
via IFTTT