
لەسەر فەرمانی نوسینگەی سەرۆک خانو بۆ دوان لە دیلە شەهید کراوەکانی دەستی داعش دروست دەکرێت کەسەر بەهێزەکانی زێرەڤانی بوون بەڵام دیلە شەهیدکراوەکانی دیکە پشتگوێ دەخرێن
بەپێی ئەوزانیارییانەی دەست لڤین کەوتووە ، لەسەر فەرمانی مەکتەبی سەرۆک (واتە نوسینگەی مەسعود بازرانی) خانو بۆ هەریەک لە (وجام سورچی و ئیبراهیم تەها)دەکرێتەوە کە هەردوکیان بە دیلکراوی داعش بەدڕندانە ترین شێوە شەهیدی کردن هەردوو شەهیدەکە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون ، بۆ دروست کردنی خانوەکان هەریەکە لە پارێزگاری هەولێر و دهۆک ڕاسپێردراون کە جێ بەجێی بکەن.
هەربەپێی زانیارییەکانی لڤین ، تا ئێستە نوێنەر بارزانی سەردانی خانەوادەی هیچ کام لە دیلە شەهیدکراوەکانی کەرکوک و چەمچەماڵی نەکردوە بەناوەکانی (پشتیوان و ڕزگار و هیشام) ئەمە لە کاتێکدایە (پشتیوان) خێزاندارەو لە خانوی کرێدایە ، هەرسێ شەهیدەکە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن لەپشکی یەکێتی گواستنەوەیان بۆ کراوە بۆ ئەو وەزارەتە.
لڤین پەیوەندیکرد بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەوە هەرچەندە ئامادەنەبوون لەوبارەیەوە لێدوان بدەن بەڵام ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد”بەهۆی یەک نەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەوە جیاوازی لە نێوان دابەشکردنی چەک بەسەر میحوەرەکان و خزمەتکردنی خانەوادەی شەهیدان”.
لڤین…
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1EwwnM1
via IFTTT