
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی به‌غدا بڕیاریداوه بۆ مانگی چوار (700) ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌مانگی پێشوو زیاتره.
(ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌په‌یچی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی:”حكومه‌تی عێراق بۆ مانگی چوار بڕی (700) ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هۆكاری زیادبونی پاره‌ی نێردراوی به‌غدا بۆ هه‌رێم له‌مانگی چواردا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، زیادبونی ئاستی به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌غدا بۆ مانگی چوار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی ده‌كات،زیاتره له‌و پاره‌یه‌ی له‌مانگی سێ‌دا ڕه‌وانه‌ی كردوه، كه ته‌نها (445) ملیۆن دۆلاربوه.
وتیشی:”به‌گوێره‌ی ڕێوشوێنه‌كانی ناردنی پاره له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم، پێده‌چێت له‌مانگی پێنجی داهاتودا پاره‌كه‌ی به‌غدا بگاته هه‌رێم”.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1PM1Qxg
via IFTTT