
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرای دەكات، هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی، لە خۆ ئامادەكردندان بۆ ئازادكردنی قەزای حەویجە.
محمد خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاندووە: هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی، لە خۆ ئامادەكردندان بۆ هێرشێكی فراوان بۆ ئازادكردنی قەزای حەویجە و ناحیەكانی رەشاد و ریاز و عەباسیە.
سەبارەت بە دۆخی گوندی بەشیریش كە تا ئێستا بە دەست چەكدارانی داعشەوەیەوە، محمد خەلیل ئاشكرایكردووە: لە پاش هێرشەكانی ئەم دواییەی حەشدی شەعبی بۆ سەر بەشیر، داعش (80) كەسی لە دانیشتووانی ئەو گوندەی بە تۆمەتی هاوكاریكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی گوللـەباران كردووە و تەرمەكانیشیان هەر لە ناو بەشیر كراون بە ژێر خۆڵەوە.
قەزای حەویجە بە دووری (55) كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژئاوای شاری كەركوك و بە گەورەترین بنكەی جەماوەریی داعش لە ناوچەكە دادەنرێت. دانیشتووانەكەی نزیكی (120) هەزار كەسن و زۆرینەیان عەرەبی سوننە مەزهەب و هاوردەن.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1Gz6M7o
via IFTTT