رێكخراوی هۆرایزن ریلیف كۆی داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریمی راگه‌یاند كه زیاتر له 33 ملیۆن دینار بووه.
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به هاوكاری گروپی میوزیكی مه‌حوی و به سپۆنسه‌ری كۆمپانیای گۆیژه و به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی هۆرایزن ریلیف له شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی له‌ژێر ناونیشانی “ئاواز و گۆرانیمان بۆ تۆیه پێشمه‌رگه” ساز كرد.
رێكخراوی هۆرایزن ریلیف كه سه‌رپه‌رشتی كۆنسێرته‌كه‌ی ده‌كرد، كۆی گشتیی ده‌ستكه‌وتی كۆنسێرتی “ئاواز و گۆرانیمان بۆ تۆیه پێشمه‌رگه”ی راگه‌یاند كه بریتییه له بڕی= 33.718.250 دینار.
رێكخراوی هۆرایزن ریلیف ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ورده‌كای داهاتی كۆنسێرته‌كه به‌مشێوه‌یه بووه:
٤٠ بلیتی گۆڵد (نرخ: 50.000 دینار) كۆی = 2.000.000 دینار
١٥٠ بلیتی سلڤه‌ر (نرخ: 25.000 دینار) كۆی= 3.750.000 دینار
٢٤٩٧ بلیتی برۆنز (نرخ: 10.000 دینار) كۆی = 24.970.000 دینار
سندوقی هاوكاری= 2.998.250 دینار.
رێكخراوه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه “سه‌رجه‌می ئه‌و پاره‌یه بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان خه‌رج ده‌كرێت و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چۆنێتی خه‌رجكردنه‌كه‌ی روون ده‌كرێته‌وه”.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1Jto8Dk
via IFTTT
