
تیمۆسی ئه‌و پیاوه ئه‌مه‌ریکیه بوو که له ساڵی 2011 بانکێکی ئه‌مه‌ریکی له‌به‌ر خاتری 1 دۆلار بڕی و ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستگیریان کرد.
ریچارد ڤێرۆنی ته‌مه‌ن 59 ساڵ پیاوێکی بێ ماڵ و حاڵ بوو که چه‌ندین کێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌بوو وه چه‌ند نه‌خۆشیه‌ک ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیبوو ڤێرۆن هیچ پاره‌یه‌کی نه‌بوو هه‌تا بتوانێت خۆی بژیێنێت و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی خۆی پێ بکات، بۆیه له 2011 بانکێکی له ناوچه‌ی گاستۆنیا له ویلایه‌تی نیویۆرکی ئه‌مه‌ریکا بڕی و ته‌نها 1 دۆلاری له بانکه‌که دزی.
ئه‌و کاته‌ی ریچارد ڤێرۆن بانکه‌که‌ی بڕی، چاوه‌ڕێی پۆلیسی کرد هه‌تا هاتن ده‌سگیریانکرد و له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا به پۆلیسه‌کانی وت ” من ئه‌قڵم ته‌واوه به‌ڵام لاشه‌یه‌کم نه‌خۆشم هه‌یه و پاره‌شم نیه بۆیه ده‌مه‌وێت له ناو زینداندا به خۆڕایی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانم بکرێت”.
ئه‌م کرداره له ئه‌مه‌ریکادا بوه خوو هه‌ر دوو ساڵ دوای ڤێرۆن، پیاوێکی تر به‌هه‌مان شێوه دۆلارێکی له بانک دزی و خۆی ته‌له‌فونی بۆ پۆلیس کرد بۆ ئه‌وه‌ی بێن بیگرن و له زینداندا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی به‌خۆڕایی بۆبکرێت.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1If2Yr1
via IFTTT