
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ماوەی مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شەش مانگی دیكە درێژ دەكرێتەوە.
نوری حەمە عەلی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ، بە “المصدر نیوز”ی راگەیاند، هەر هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان رازی بوون كە ماوەی سەرۆكی هەریم بۆ ٦ مانگی دیكەش درێژبكرێتەوە.
وتیشی “كاتمان نیەو چارەسەری پرسی سەرۆكی هەرێمیش لە رێگەی دەستوور یان پەرلەمانەوە موومكین نیە، ناچارین كە ماوەی سەرۆك بارزانی بۆ ٦ مانگی دیكە درێژ بكەینەوە تاكوو لەو ماوەدا، پێداچوونەوە بە سەر دەستووردا بكرێت”.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1HNB1WK
via IFTTT