
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای عێراق، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن موسڵ بگرنه‌وه‌و وتیشی: گرنگ ئه‌وه‌یه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پلان بۆ دارێژراو بێت. باشترین رێگاش گه‌مارۆدانی شاره‌كه‌یه نه‌ك هێزی راستەوخۆ بچێته ناو شاره‌كه. چونكه زیانی زۆری ده‌بێت.
زەعیم عەلی، هۆكاری كۆنتڕۆڵنه‌كردنه‌وه‌ی شەنگالیش ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت “به‌رنامه‌مان هه‌یه كه شەنگالیش ببه‌سترێته‌وه به ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی ته‌لەعه‌فه‌ر و شاری موسڵ ئه‌وكاته كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاسانە”.
زەعیم عەلی كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیشه ئه‌و بۆچونانه به‌هه‌ڵه ده‌زانێت، بوترێت پارتی نایه‌وێت شەنگال كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر هه‌یمه‌نه و شوێنی جێ نفوزی په‌كه‌كه و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ئاماژەی بۆئەوەشکردوە”پێشتر ناحیه‌ی ره‌بیعه پارتی كرێكارانی كوردستانی لێ بو هه‌تا ئێمه نه‌چوین، ئه‌وان هیچ جموجوڵێكیان نه‌بو بۆچی نه‌یانگرت خۆ كه‌س ده‌ستی نه‌گرتبون، ئێستاش كه په‌كه‌كه چه‌كداری هه‌یه له‌سه‌ر چیای شەنگال با له‌گه‌ڵ براده‌رانی یەکێتی بچن، شەنگال كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزباییان لێ بكه‌ین، ئێستاش ئێمه(پارتی) له‌وێ نه‌بین ئه‌وان ناتوانن له‌وێ بن، له‌سه‌ر چیاكانی شەنگالیش پاشه‌كشه بكه‌ین، ئه‌وان ناتوانن بمێننه‌وه”.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1ENZbBy
via IFTTT