
حاكم هاوژین بە بەڵگەی دەنگی فشارەكانی سەری لەسەر موستەشارەكان بڵاودەكاتەوەو دەڵێت: لەو پرسەدا فشاری لەسەر بووە.
حاكم هاوژین حامد لەدادگای كفری، كە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارانی ئەنفال دەركردو هەر بەفەرمانی ئەو سێ موستەشار دەستگیركران، دەڵێت: “سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان فشاری كردووە، كە ئەو سێ موستەشارە زۆر لەزینداندا نەمێننەوە”.
حاكم هاوژین لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوییەتی: پاش گرتنی ئەو سێ تۆمەتبارە، دادوەر ئەكرەم سەرۆكی دادگای كەركوك گەرمیان بەتەلەفۆن گلەییو فشاری كردوە نابێت گیراوەكان زۆر لەزینداندا بمێننەوە”.
حاكم هاوژین، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، كە دەقەكەشی بڵاوكردووەتەوە، هەروەها دەڵێت: بەو داوەرەی وتووە بڕیاری رەوانەكردنیانم دەركردووە بۆ بەغدا، بەڵام كاری پۆلیسە رەوانەی بەغدایان بكات، دادوەر ئەكرەمیش وتویەتی وەزارەتی ناخۆ رەوانەیان ناكات.
هەروەها باسی لەوەش كردوە، كە ئەو بڕیاری بەدەستەو جێبەجێیكردنیش لەسەر پولیسە، پرسیاری ئەوەشی كردووە: ئایا ئەگەر دادوەر ئەكرم بڵێت نابێت ئەو سێ تۆمەتبارەی ئەنفال بەگیراوی بمیننەوەو منیش بڵێم پۆلیس رەوانەیان ناكاتو پیموتوون، ئەویش بڵێت خۆت چارەسەری بكە؟ ئایا لەداوای ئازادكردنیان چ مانایەكی تری هەیە، بۆیە كە دەزانێت هەر دەمەوێت رەوانەی بەغدایان بكەم؟
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1dlxxQn
via IFTTT