نوێترین

recent

31/01/2015

بنەماڵەی هاوار مەلا محەمەد هەواڵێك رەتدەكەنەوە

بنەماڵەی هاواری مەلا محەمەد زێباری، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عیراق رەتیدەكەنەوە ئەو تیرۆریستەی كە پێشمەرگە كوردەكەی سەربری هیچ نزیكییەكی لە بنەماڵەی ئەوان هەبێت و راشیدەگەیەنن كە "براو خزمانی هاوار مەلا محەمەد شانبەشانی برا پێشمەرگەكان لەسەنگەری بەرگری لەخاك و نیشتمان دژ بە دوژمنانی كوردو چەتەكانی داعش دەجەنگن"

ئه مه ش دەقی روونكردنەوەكە...


بەناوی خوای گەورە

بەپێویست و زەرووری دەزانین وەڵامی ئەو هەواڵە درۆو چەواشەكاریانەی كە لەسایتێك بەناوی (گەل پرێس) لە لایەن ناحەزێك و ناوێكی نەخوازراوەوە بەناوی ( رێباز زێباری) بڵاوكراوەتەوە، كەتیایدا هاتووە گوایە ئەو تیرۆرستە خوێنڕژەی بە ناوی( موفق ئەسعەد ئەسكەر) كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی زۆر دڕندانە هەڵدەستێت بە شەهیدكرنی كاكە (هوجام سورچی) و بەشێوەیەكی زۆر دڕندانەو دور لەهەموو بەها مرۆڤایەتیەكان و بەها ئاینیەكان، وێڕای ئیدانە كردن و بە نەفرەتكردنی ئەو روداوە قێزەون و نامرۆڤایەتییە، بەپێویستی دەزانین كە بۆ رایگشتی و هاونیشتمانیانی وڵاتەكەمانی روونبكەینەوە كە سەر لەبەری ئەم هەواڵە درۆو چەواشەكارییەو دوورو نزیك ئەو كەسە خۆفرۆشە بەناوی (موفق ئەسعەد ئەسكەر) پەیوەندی و نزیكایەتی بە هاوار مەلا محەمەد زێباریەوە نییەو ئەو هەواڵە سەر لەبەری رەتدەكەینەوە دوورە لە راستیەوە ، هەروەها دەمانەوێت بە گشت لایەكی رابگەیەنین كە براو خزمانی هاوار مەلا محەمەد شانبەشانی برا پێشمەرگەكان لەسەنگەری بەرگری لەخاك و نیشتمان دژ بە دوژمنانی كوردو چەتەكانی داعش دەجەنگن و ئامادەشن تا دوا دلۆپی خوێن گیانی خۆیان پێشكەش بە خاك و نیشتمان بكەن، وە هەموو لایەك باش ئەزانن كە (هاوار مەلا محەمەد) چوار ساڵ ئەبێت هیچ پەیوەندیەكی بە هەڵبژاردەی عیراقەوە نەماوە كە نوسەر ئاماژەی بۆ كردووە، بۆیە لێرەوە ئەم كەسە نەفس نزم و بەكرێ گیراوە دڵنیا دەكەینەوە كە بەم هەواڵە درۆو چەواشەكاریانەی ساردمان ناكاتەوە لەبەرگری كردن لەخاكی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی گەلەكەمان و تیرۆرستەكانی دوژمنی ئازادی و مرۆڤایەتی، كە بەخەیاڵی خۆی و شەلم كوێرم نا پارێزم كەوتووتە درۆ بەخشینەوەو بوختان كردن بۆ ئەم بنامەڵەیە كە هەموو كورد رۆڵ و گرنگی و بایەخی ئەم بنەماڵە تێكۆشەرە ئەزانێت لەهەموو شۆڕشەكانی كورد دژ بە ناحەزانی كورد.


لەكۆتایدا تۆو هاونیشتمانیان و گەلەكەمان دڵنیا دەكەینەوە كە مەرامە گڵاوەكان درەنگ یان زوو، ئاشكرادەبن و دەدرێنە دەست دادگای گەل .


بنەماڵەی هاوار مەلا محەمەد زێباری

٣١/١/٢٠١٥
Picsart-24-02-23-21-31-09-085