هه‌ر له هێرش و په‌لاماره‌کانی دوێنێ چه‌ته‌کانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی که‌رکوک 7 که‌س له هێزی ئاڵتونی که‌وتوونه‌ته بۆسی چه‌ته‌کانه‌وه و ناویان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى که‌رکوک به نادیارى نوسراوه.
دوێنى (30/1/2015) رۆژى هه‌ینى له کاتى هێرشکردنى چه‌ته‌کانى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى مه‌کته‌ب خالید و ده‌وروپشتى، رائید (سه‌دام عه‌بدلخالق) که به ره‌گه‌ز تورکمانه و خه‌ڵکى گه‌ره‌کى (موسه‌لا)ى شارى که‌رکوکه که له‌گه‌ڵ شه‌ش پۆلیسى هێزى ئاڵتونى سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى ئه‌و شاره، له شه‌ڕه‌که‌ی ناوچه‌ى (ته‌رکه‌لان) که‌وتونه‌ته ناو بۆسه‌ى چه‌ته‌کانى داعشه‌وه.
له‌و زانیاریانه‌ى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى شارى که‌رکوک ده‌ست (رۆژنیوز) که‌وتووه: به پێى چه‌ند شاهید حاڵێک رائید سه‌دام به فیشه‌کى قه‌ناس بریندار ده‌بێت و دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ش پۆلیسه به ناوه‌کانى (ملازم ئه‌وه‌ل محه‌مه‌د ره‌حمان محه‌مه‌د، عه‌ریف ئاکۆ عه‌لى محه‌مه‌د، عه‌ریف مه‌سعود ره‌فیق که‌ریم، عه‌ریف کامه‌ران ئیسماعیل ره‌حیم، پۆلیس ئه‌حمه‌د عادل) و که‌سێکی تر بێ سه‌ر و شوێن کراون، هاوکات هه‌ر به پێى ئه‌و زانیاریانه تائێستا ئه‌و حه‌وت پۆلیسه و ئۆتۆمبێله‌که‌شیان بێ سه‌روشوێنن و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و ناویان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى شارى که‌رکوک به نادیارى نوسراوه.