

سامان عەبدوڵا، وەزیری دەوڵەت لەحكومەتی عێراقی لەسەر فراكسیۆنی كۆمەڵ ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بودجەی گشتی عێراق پەسەندكرا، پرۆژە یاساكە ڕەوانەی لای سەرۆك كۆمار دەكرێت و واژوی لەسەر دەكات و لە ڕۆژنامەی وڵات بڵاودەكرێتەوە.
هەروەها وتی "هەموو ئەمانە پێویستیان بە 10 ڕۆژ دەبێت، ئەوكات بەغداد پارەی هەرێم دەنێرێت، بەڵام لە %17ی بودجەی هەرێم نانێرێت، بەڵكو بە مانگ مانگ دەینێرێت، چونكە عێراق لە قەیرانی دارایدا، ناتوانێت تەواوی پارەی هەرێم كە لە %17 هەمووی بنێرێت".
ڕوونیكردەوە: بۆ ئەوەی هەرێم تووشی كێشە نەبێت، دەبێت پابەندی ڕێككەوتنەكەی نێوانیان بن، كە لە پرۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر درا، ئەویش ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمە لە رۆژێكدا و 300 هەزاری بەرمیل نەوتی كەركوكە.