
دوای هێرش و پەلامارەكانی ئەمرۆی گروپە چەكدارانەكانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە چەند ناوچەیەكی باشوری شاری كەركوك، لە ئێستادا هەڵمەتێكی خوێن بەخشین لەلایەن كۆمەڵەی خوێنبەخشان لە كۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید بەرێوەدەچێت و دەیان بوتڵ خوێن لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەخشراوە بە مەبەستی چارەسەركردنی بریندارەكانی ئەم شەرە.
لەلایەكی ترەوە لە بانگەوازێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە داوا لەسەرجەم پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و شوفێران دەكات كە لە حاڵەتی ئامادەباشی دابن بۆ پێشوازی كردن لە بریندارەكان یاخود چوون بۆ بەرەكانی شەر لەكاتی پێویستدا.
شایانی ئاماژەیە لە نێو شەهیدو بریندارەكانی ئەمرۆی ناوچەكانی كەركوك چەند رۆڵەیەكی تێكۆشەری دەڤەری كۆیەی تێدایە.