

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەتەواوی ههردوو ناحیهی جەلەولا و سەعدیەیان گەمارۆداوە و تۆپبارانی ناو هەردوو شارەكەش بەردەوامە و، ئێستاش لە سنورەكانی جەلەولا و سەعدیە جێگیربون
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە پێشڕەوی بەردەوامدان بۆ ئازادكردنەوەی شار و ناوچەكانی خاكی كوردستان لە دەستی چەكدارانی داعش.
لهمبارهوه ڕائید فەرهاد ڕەفعەت بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی خانەقین به ئهنادۆڵی ِراگهیاندووه "هێزی پێشمەرگە پێشڕەویەكی زۆریان كردوە بەرەو هەردوو ناحیەی جەلەولا و سەعدیە و ئێستا هەردوو ناحیەكە بەتەواوی گەمارۆدراوە و ڕێگای دەرچون و جموجۆڵی تیرۆرستان نەماوە و بەتەواوی بێ هێزمان كردون"
ڕائید فەرهاد ڕەفعەت دهشڵێت "لە هەرچوار لای ناحیەی جەلەولا و سەعدیەوە، داعش گەمارۆ دراوه و، هیچ كەسێكیان توانا و دەرفەتی جوڵەیان نەماوە و یەك تیرۆرست ناتوانێت لەو دوو شارە لەدەستی پێشمەرگە ڕزگاری بێت"
ههروهك ئاماژهبهوهشدهكات "ئەگەر داعش بەرەنگاریشمان ببنەوە زیانێكی گەورەیان بەردەكەوێت و هێزی پێشمەرگە زۆر باش خۆی ڕێكخستوە و بە تەواوی تێكیان دەشكێنین"
بهوتهی بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی خانەقین "هیچ شتێك لەبەردەمماندا نەماوە تەنها بۆمبە چێنراوەكانی سەر ڕێگاكان نەبێت ئەویش تیمی تایبەت هاتووە و خەریكی هەڵگرتنەوەیانن"
ڕاشیگەیاند "خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینهوه كه لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتودا مژدەی سەركەوتن ڕادەگەیەنین و ئاڵای كوردستان لەسەر بەرزترین بینای جەلەولا هەڵدەكەین"
دەربارەی ئەوەی ئایا ئێستا شەڕ هەیە ؟ بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی خانەقین دهڵێت "لە ئێستادا تەنها ناو بەناو بە تۆپ بۆردومانی موڵگە و بارەگاكانی داعش دەكەین لەناو ناحیەكەدا و هیچ شەڕو ڕووبەڕوو بوونەوەیەك نیە"
بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی خانەقین ئاشكراشیكرد "ئەو پێشڕەویانەی كه ئهنجامیانداوه بێ هیچ زیانێك بووه و پیشمەرگە هیچ شەهید و بریندارێكی نەبووە"