نوێترین

recent

22/11/2014

داعش دەیان یه‌زیدی كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات به‌هۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانیشه‌وه‌ تەرمەکانیان کەوتونەته‌ سەر زەوی

ووڵات نێت |

نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارەکانی شنگار رایده‌گه‌یه‌نێت "دوای داگیرکردنی قەزای شنگال لەلایەن داعشەوە، نزیکەی 263 هەزار کەس بەرەو پارێزگای دهۆک رایانکردووە ونزیکەی 20 هەزار کەسیش لەپارێزگای هەولێر نیشتەجێکران، هەمان ژمارەش ئێستا لەپارێزگای سلێمانی بوونیان هەیە وژمارەیەکی کەمیش ئاواره‌ی سوریا وتورکیا بوون".
لەچاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. نوری عوسمان شنگالی، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری ئاوارەکانی شنگال ئاماژەی بەوەكردووه‌ "خەڵکێکی زۆر لە شه‌نگال لەژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان و، بەهەوڵی بەردەوامی حکومەتی هەرێمیش خه‌ڵكێكی زۆریان رزگارکران".

سه‌باره‌ت به‌و یه‌زیدیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر چیای شه‌نگال ماونه‌ته‌وه‌ و، گه‌یاندنی‌ هاوكاری پێیان، د. نوری عوسمان ئاماژەی ده‌ڵێت "بەهۆی سەرماوە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو شوێنە بۆتە کارێکی سەخت وپێداویستییەکان زیادیان کردووەو هەلیکۆپتەریش تەنها تەنێک تا یەک تەن ونیو باری پێ هەڵدەگیرێت"

روونیشیده‌كاته‌وه‌ "ئەوانەی ئێستا لەسەر چیای شنگال ماونەتەوە، بەئارەزووی خۆیان لەوێن وئێستاش پێیان خۆش نیە ئەو شوێنە بەجێبهێڵن وکەسانێکی زۆریش خێزان وکەسوکاری خۆیان لەچیای شنگال هێنایە خوارەوە وخۆیان گەڕانەوە"
د. نوری ڕاشیگه‌یاندووه‌ "هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و400 هەزار ئاوارەی لەخۆوە گرتووە کە لە ناوەڕواست وباشووری عیراقەوە هاتوون، جگە لەزیاتر لە 70 هەزار مەسیحی کە لەتلکێف وتلسقۆف وباتنایا ومووسڵ هاتوون".

بەهۆی بارودۆخی ئەم دواییەی عیراق، ئێستا نزیکەی 2 ملیۆن و70 حەفتا هەزار ئاوارە لەعیراقدا هەن کە نزیکەی65 تا 70 لەسەدی لەهەرێمی کوردستانن. لەگەڵ ئەمەش، لەسەرەتای ساڵی 2014 بەغدا ئابڵوقەیەکی ئابووری خستە سەر هەرێمی کوردستان وموچەی فەرمانبەرانی هەرێم وبەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی وئەم پرسەش ئەرکی هەرێمی کوردستانی بۆ ئیدارەدانی ئەم مەسەلەیە قورستر کرد.


لەبارەی بارودۆخی ناو شنگالیش، د.نوری رایگەیاند "بارودۆخی شنگار زۆر سەختە وهەبوونی تیرۆریستان لەم دەڤەرەدا هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە بەسەر ژیانی ئەم هاوڵاتیانە ولەوەتەی ئەم دەڤەرە دەستی بەسەردا گیراوە دەیەها کەس شەهیدکراون ولەگۆڕی بەکۆمەڵ نێژراون کە دوای شەپۆلی ئەم دواییەی باران تەرمەکانیان کەوتونەته‌ سەر زەوی".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085