نوێترین

recent

22/11/2014

تەنها یەك خاڵیش لە ڕێككەوتننامەی دهۆك جێبەجێنەكراوە

ووڵات نێت |


نوێنەری حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كوردی سوریا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڕێككەوتنەكەی دهۆك لە لایەن كوردانی سوریاوە جێبەجێنەكراوە،دەشڵێت: پێشوازی لە دروستكردنی ناوچەی دژەفڕین دەكەین بەمەرجێك لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدابێت.
عەلی شەمدین؛ نوێنەری حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كوردی سوریا لە هەرێمی كوردستان  ڕاگەیاند:" دروستكردنی ناوچەی دژەفڕین لە سوریا بە ئیجابی دەبینین یەكەم جارە كورد شوێنی خۆی لەناو پێگەی نێودەوڵەتی لەدژی تێرۆر دەكاتەوە، ئەمەشتێكی تازەیە بۆ كورد".
لە 22 ی تشرینی یەكەم لە شاری دهۆك بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی دهۆك لەنێوان سەركردایەتیی تەڤدەم و ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی لە ڕۆژئاوای كوردستان واژۆ كرا.
نوێنەری حزبی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كوردی سوریا دەشڵێت:" پێشوازی لە دروستكردنی ناوچەی دژەفڕین دەكەین بەمەرجێك لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدابێت،توركیا بەتەنها ڕۆڵی تێدا نەبینێت".
 عەلی شەمگی، ڕێككەوتنەكەی دهۆكیشەوە وتی:" ڕێككەوتنەكەی دهۆك جێبەجێ نەكراوە، مەترسیش هەیە جێبەجێنەكرێت،چونكە هەندێك هۆكار هەیە كە نایەڵێت جێبەجێبكرێت لەوانەش  بەسەربازگرتنی زۆرە ملێ‌،هەروەها نەكردنەوەی ڕێڕەوی فیشخاپور، ئەو 100 كەسەی بڕیاری لێدرابوو وەك ئەجومەنێك دروستبكرێت  یەپەگە نەیهێشت بچێتە ناو كۆبانێ‌".
دوابەدوای ڕێككەوتنەكەی دهۆك سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" رێككەوتنامەی دهۆك لە نێوان لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان مێژوویی و پڕ بەهایە و وەڵامێكە بۆ دوژمنانی گەلی كورد كە نەیاندەویست كورد یەكڕیز و یەكهەڵوێست بێت".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085