نوێترین

recent

21/11/2014

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی كابینەكەی عومەر فتاح ئاشكرا ده‌كرێت

ووڵات نێت |

بەپێی نووسراوێكی فەرمی، سەرۆكی حكومەتی كابینەی پێنجی ئیدارەی سلێمانی مووچە بۆ ئەندام مەڵبەند و كادیرانی حیزبیی یەكێتی دەبڕێتەوە و لە بودجەی گشتیش پارە دەبەخشێتە رۆژنامە و سەنتەری سەر بەو حیزبە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی، بەڵگەنامەیەكی فەرمیی عومەر فەتاح سەرۆكی حكومەتی كابینەی پێنجەمی هەرێمی كوردستان لە ئیدارەی سلێمانی بڵاوكردووەتەوە، بەپێی نووسراوەكە، عومەر فەتاح مووچە بۆ سەرجەم ئەو كارگێڕ مەڵبەند و ئەندام كۆمیتە و ئەندام بەشانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبڕێتەوە كە مووچەیان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشینەی هاوسەرگیری و كشتوكاڵ و خانونەرە، دەدرێتە سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی لە سنووری هەولێر .
هەر بەپێی نووسراوەكە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئابی ساڵی 2005 ، سەرۆكی ئەوكاتەی حكومەت بڕی 624 ملیۆن دینار لە بودجەی گشتی دەبەخشێتە رۆژنامەی سیخورمەی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستیی سەنتەری گەنجانی سەر بە هەمان حیزب، جگە لەوەش كارمەندەكانی ئەو سەنتەرە مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە و داوا لە وەزارەتی شارەوانیش دەكات زەوییان بۆ دابین بكات.
سۆران عومەر راشیدەگەیەنێت: لەوانەیش سەیرتر ئەوەیە سەرۆكی حكومەتی ئەوكاتەی هەرێم داوا لە وەزارەتی ئەوقاف دەكات پێداویستیی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دابین بكات و 53 كادیری حیزبیشی بۆ دابمەزرێنێت.
ئەندام پەرلەمانەكەی كوردستان رایدەگەیەنێت: هەركەسێك سەرۆكوەزیران بووبێت لەو حەوت كابینەی هەرێمی كوردستاندا، بەو شێوە مامەڵەی لەگەڵ بودجەی گشتیی ئەم میللەتەدا كردووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085